Yunus • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَا كَانَ ٱلنَّاسُ إِلَّآ أُمَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ فَٱخْتَلَفُوا۟ ۚ وَلَوْلَا كَلِمَةٌۭ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ لَقُضِىَ بَيْنَهُمْ فِيمَا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴾
“AND [know that] all mankind were once but one single community, and only later did they begin to hold divergent views. And had it not been for a decree- that had already gone forth from thy Sustainer, all their differences would indeed have been settled [from the outset].”
[ وَمَا كَانَ النَّاسُ إِلَّا أُمَّةً وَاحِدَةً ] وه خه‌ڵكی له‌سه‌ره‌تادا له ئاده‌مه‌وه تا نوح ده سه‌ده بوون هه‌ر هه‌موویان یه‌ك نه‌ته‌وه بوون یه‌كخواپه‌رست و موسڵمان بوون [ فَاخْتَلَفُوا ] به‌ڵام دواتر جیاوازی كه‌واته نێوانیان به‌ناردنی پێغه‌مبه‌ران هه‌ندێكیان بوون به‌بت په‌رست و كافر، وه هه‌ندێكیان له‌سه‌ر موسڵمانێتى و یه‌كخواپه‌رستى مانه‌وه [ وَلَوْلَا كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِنْ رَبِّكَ ] وه ئه‌گه‌ر ئه‌و وشه‌یه نه‌بوایه كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره پێشتر بڕیاری دابوو به‌سه‌ریاندا كه ئه‌بێ بمێننه‌وه، یاخود تا پێغه‌مبه‌ران نه‌نێرێ سزای هیچ كه‌سێك نادات [ لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ فِيمَا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ (١٩) ] ئه‌و كاته خوای گه‌وره له دونیادا بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌دان و له‌ناوی ئه‌بردن به‌هۆی ئه‌و كێشه‌و ناكۆكی و جیاوازیه‌ی كه له نێوانیاندا هه‌بووه.