Yunus • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّ رَبَّكُمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۖ يُدَبِّرُ ٱلْأَمْرَ ۖ مَا مِن شَفِيعٍ إِلَّا مِنۢ بَعْدِ إِذْنِهِۦ ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ فَٱعْبُدُوهُ ۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ﴾
“VERILY, your Sustainer is God, who has created the heavens and the earth in six aeons, and is established on the throne of His almightiness, governing all that exists. There is none that could intercede with Him unless He grants leave therefor. Thus is God, your Sustainer: worship, therefore, Him [alone]: will you not, then, keep this in mind?”
{خوای گەورە لەسەر عەرشی پیرۆزە} [ إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ] به دڵنیایی په‌روه‌ردگاری ئێوه ئه‌و الله یه‌یه كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروستكرد له شه‌ش ڕۆژدا [ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ ] پاشان به‌رز بۆته‌وه بۆ سه‌ر عه‌رشی پیرۆزی خۆی، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ك كه شایه‌ن و گونجاو و لایه‌قه به گه‌وره‌یی خوای گه‌وره‌و له به‌رزبوونه‌وه هیچ له دروستكراوه‌كان ناچێت، وه چۆنێتیه‌كه‌یشی خوای گه‌وره خۆی نه‌بێ كه‌س نایزانێ، كه پرسیارى (الإستواء) له ئیمامى (مالیك) كرا فه‌رمووى: (الإستواء غير مجهول، والكيف غير معقول، والإيمان به واجب، والسؤال عنه بدعة) واته: ئیستوا زانراوه، چونكه لهقورئاندا باسكراوه، وه چۆنێتیه‌كه‌ى نه‌زانراوه، چونكه باس نه‌كراوه، وه ئیمان هێنان پێى واجبه، چونكه ئایه‌تى قورئانى پیرۆزه، وه پرسیار كردن له چۆنێتى به‌رز بوونه‌وه‌ى خواى گه‌وره بۆ سه‌ر عه‌رشى پیرۆزى بیدعه‌یه، چونكه هاوه‌ڵان ئه‌و پرسیاره‌یان له پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌كردووه، وه چواندنى به به‌رزبوونه‌وه‌ى دروستكراوه‌كان كوفره، چونكه ته‌شبیهـ كردنى خواى گه‌وره‌ى خالقه به دروستكراوى لاوازى مه‌خلوق، وه گۆڕینى ماناكه‌ى حه‌رامه، چونكه مه‌به‌ست نیه‌و هه‌ڵه‌یه، وه‌كو گۆرینى بۆ (استولى) كه به ماناى زاڵ بوون و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن دێت هه‌ڵه‌یه، چونكه به گوێره‌ى ئه‌م ته‌ئویله فاسیده بێت واته پێش خواى گه‌وره كه‌سێكى تر ده‌ستى به‌سه‌ر عه‌رشدا گرتووه كه مرۆڤى ژیر قسه‌ى واناكات، (ابن القیم) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م لامه‌ى كه زیادى ده‌كه‌ن و (استوى) ده‌كه‌ن به (استولى) چه‌ند له‌و نونه ده‌چێت كه به‌نو ئیسرائیل زیادیان كرد كه خواى گه‌وره پێى فه‌رموون: بڵێن: (حطة) ئه‌وان وتیان: (حنطة) وه خواى گه‌وره غه‌زه‌بى لێگرتن، ئه‌و كه‌سانه‌یشى كه سیفاتى خواى گه‌وره ته‌ئویل ده‌كه‌ن و ماناكه‌ى ده‌گۆڕن با له خواى گه‌وره بترسن نه‌ك وه‌ك به‌نو ئیسرائیل خواى گه‌وره غه‌زه‌بیان لێ بگرێت [ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ ] ته‌نها خواى گه‌وره خۆى كاروباری ئاسمانه‌كان و زه‌وی و بوونه‌وه‌ر هه‌ڵئه‌سووڕێنێ [ مَا مِنْ شَفِيعٍ إِلَّا مِنْ بَعْدِ إِذْنِهِ ] هیچ تكاكارێك نیه لای خوای گه‌وره ئیلا له پاش ڕێگه پێدانی خوای گه‌وره نه‌بێ [ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ ] ئه‌م الله یه په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یه ئێوه به‌تاك و ته‌نها ئه‌و بپه‌رستن [ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ (٣) ] ئایا بۆ بیر ناكه‌نه‌وه.