Yunus • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قُلْ مَن يَرْزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ أَمَّن يَمْلِكُ ٱلسَّمْعَ وَٱلْأَبْصَٰرَ وَمَن يُخْرِجُ ٱلْحَىَّ مِنَ ٱلْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ ٱلْمَيِّتَ مِنَ ٱلْحَىِّ وَمَن يُدَبِّرُ ٱلْأَمْرَ ۚ فَسَيَقُولُونَ ٱللَّهُ ۚ فَقُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ ﴾
“SAY: "Who is it that provides you with sustenance out of heaven and earth, or who is it that has full power over [your] hearing and sight? And who is it that brings forth the living out of that which is dead, and brings forth the dead out of that which is alive? And who is it that governs all that exists?" And they will [surely] answer: "[It is] God." Say, then: "Will you not, then, become [fully] conscious of Him-”
{هاوبەشبڕیاردەران دان بە پەروەردگارێتی خوای گەورەدا دەنێن} [ قُلْ مَنْ يَرْزُقُكُمْ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: كێیه ڕزقی ئێوه ئه‌دات له ئاسمانه‌كان به باران بارین وه له زه‌وی به ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌و به‌روبووم [ أَمَّنْ يَمْلِكُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ ] كێیه كه هه‌سته‌وه‌ره‌كانی بیستن و بینینی به‌ده‌سته و پێى به‌خشیوون [ وَمَنْ يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ الْمَيِّتَ مِنَ الْحَيِّ ] وه كێیه له مردووه زیندوو ده‌رده‌كات وه له زیندوو مردوو ده‌ركات وه‌ك له دڵۆپه ئاوێك له مه‌نی مرۆڤێك ده‌رده‌كات، له هێلكه‌یه‌ك باڵنده‌یه‌ك ده‌رده‌كات، له مرۆڤێكی كافر موسڵمانێك ده‌رده‌كات، وه به پێچه‌وانه‌وه [ وَمَنْ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ ] وه كێ هه‌یه كه كاروباری ئه‌م بوونه‌وه‌ره به‌ڕێوه‌به‌رێت؟ [ فَسَيَقُولُونَ اللَّهُ ] كافران ئه‌ڵێن: ته‌نها الله یه [ فَقُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ (٣١) ] ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ ئه‌ی بۆ ته‌قوای خوای گه‌وره ناكه‌ن مادام ئه‌زانن هه‌موو ئه‌م شتانه به‌ده‌ست خوایه بۆ به‌تاك و ته‌نها ئه‌م خوایه ناپه‌رستن بۆ شه‌ریكی بۆ دائه‌نێن.