Yunus • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰهُ ۖ قُلْ فَأْتُوا۟ بِسُورَةٍۢ مِّثْلِهِۦ وَٱدْعُوا۟ مَنِ ٱسْتَطَعْتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ ﴾
“And yet, they [who are bent on denying the truth] assert, "[Muhammad] has invented it!" Say [unto them]: "Produce, then, a surah of similar merit; and [to this end] call to your aid whomever you can, other than God, if what you say is true!”
{هەموو كافران ناتوانن تەنها سوورەتێكی بچوكی هاوشێوەی قورئان بێننەوە} [ أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ ] یاخود ئه‌ڵێن: ئه‌م قورئانه محمد - صلی الله علیه وسلم - خۆی هه‌ڵیبه‌ستووه [ قُلْ فَأْتُوا بِسُورَةٍ مِثْلِهِ ] ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن ئێوه‌ش ته‌نها سووره‌تێك هاوشێوه‌ی قورئان بێننه‌وه له ره‌وانبێژى و فه‌صاحه‌تدا وه‌ك قورئانی پیرۆز بێت [ وَادْعُوا مَنِ اسْتَطَعْتُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٣٨) ] وه هه‌ر كه‌سێكیش تواناتان هه‌یه له غه‌یری خوای گه‌وره بانگی بكه‌ن له خه‌ڵكی و خواكانتان ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن هه‌مووتان كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها سووره‌تێك هاوشێوه‌ی قورئانی پیرۆز بێنن، (هه‌رگیز ناتوانن چونكه قورئان فه‌رمووده‌و كه‌لامى خوایه، چۆن قسه‌ى مرۆڤـ وه‌كو قسه‌ى خواى گه‌وره ده‌بێت).