Yunus • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلِكُلِّ أُمَّةٍۢ رَّسُولٌۭ ۖ فَإِذَا جَآءَ رَسُولُهُمْ قُضِىَ بَيْنَهُم بِٱلْقِسْطِ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴾
“NOW every community has had an apostle; and only after their apostle has appeared [and delivered his message] is judgment passed on them, in all equity; and never are they wronged.”
[ وَلِكُلِّ أُمَّةٍ رَسُولٌ فَإِذَا جَاءَ رَسُولُهُمْ قُضِيَ بَيْنَهُمْ بِالْقِسْطِ ] وه بۆ هه‌موو ئوممه‌تێك پێغه‌مبه‌ری تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه كه خوای گه‌وره بۆی ناردوون، وه كاتێك كه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان دێت و ئاماده ده‌بێت له رۆژى قیامه‌ت خواى گه‌وره بڕیار له نێوان پێغه‌مبه‌ره‌كه‌و ئوممه‌ته‌كه‌ی ده‌دات به دادپه‌روه‌ری تا ده‌ركه‌وێت كێ وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌رانى داوه‌ته‌وه‌و كێ وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌م ئوممه‌ته دوا ئوممه‌ته به‌ڵام له‌به‌ر گه‌وره‌یى و رێزى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان - صلی الله علیه وسلم - ئێمه پێش هه‌موو ئوممه‌تان ده‌كه‌وین و یه‌كه‌م ئوممه‌ت ده‌بین كه خواى گه‌وره بڕیار له نێوانماندا ده‌دات [ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ (٤٧) ] وه ئه‌وان (خه‌ڵكى) زوڵم و سته‌میان لێ ناكرێت.