Yunus • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ وَيَسْتَنۢبِـُٔونَكَ أَحَقٌّ هُوَ ۖ قُلْ إِى وَرَبِّىٓ إِنَّهُۥ لَحَقٌّۭ ۖ وَمَآ أَنتُم بِمُعْجِزِينَ ﴾
“And some people ask thee, "Is all this true?" Say: "Yea, by my Sustainer! It is most certainly true, and you cannot elude [the final reckoning]!"”
{دەبێت تەنها سوێند بە خوا بخورێت} [ وَيَسْتَنْبِئُونَكَ أَحَقٌّ هُوَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - داوای هه‌واڵت لێ ئه‌كه‌ن ئایا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه تۆ به ئێمه‌ى ئه‌ده‌یت سه‌باره‌ت به مردن و زیندوو بوونه‌وه‌و سزادانمان ئایا حه‌قه؟ [ قُلْ إِي وَرَبِّي إِنَّهُ لَحَقٌّ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: به‌ڵێ سوێند بێت به په‌روه‌ردگارم هه‌موو ئه‌و شتانه حه‌قه‌و ڕووئه‌دات و جێبه‌جێ ئه‌بێ [ وَمَا أَنْتُمْ بِمُعْجِزِينَ (٥٣) ] وه ئێوه‌ش ڕزگارتان نابێ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره، له قورئانى پیرۆز له سێ ئایه‌تدا خواى گه‌وره فه‌رمان به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌كات كه سوێند بۆ كافران بخوات به خواى گه‌وره له‌سه‌ر زیندووبوونه‌وه: ئه‌م ئایه‌ته، وه له سوره‌تى (سبأ/ ٣) [ وَقَالَ الذين كَفَرُواْ لاَ تَأْتِينَا الساعة قُلْ بلى وَرَبِّي لَتَأْتِيَنَّكُمْ ] وه له سوره‌تى (التغابن/ ٧) [ زَعَمَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنْ لَنْ يُبْعَثُوا قُلْ بَلَى وَرَبِّي لَتُبْعَثُنَّ ].