Yunus • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَوْ أَنَّ لِكُلِّ نَفْسٍۢ ظَلَمَتْ مَا فِى ٱلْأَرْضِ لَٱفْتَدَتْ بِهِۦ ۗ وَأَسَرُّوا۟ ٱلنَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُا۟ ٱلْعَذَابَ ۖ وَقُضِىَ بَيْنَهُم بِٱلْقِسْطِ ۚ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴾
“And all human beings that have been doing evil's would surely, if they possessed all that is on earth, offer it as ransom [on Judgment Day]; and when they see the suffering [that awaits them], they will be unable to express their remorse. But judgment will be passed on them in all equity; and they will not be wronged.”
[ وَلَوْ أَنَّ لِكُلِّ نَفْسٍ ظَلَمَتْ مَا فِي الْأَرْضِ لَافْتَدَتْ بِهِ ] هه‌موو سته‌مكاران و كافران ئه‌گه‌ر هه‌رچی له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا هه‌یه له شته به‌نرخه‌كان هه‌مووی هی ئه‌وان بێت هه‌ر هه‌مووی ئه‌به‌خشن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیانی پێ ڕزگار بكه‌ن له ئاگری دۆزه‌خ به‌ڵام ڕزگاریان نابێ [ وَأَسَرُّوا النَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُا الْعَذَابَ ] وه كاتێك كه سزای خوای گه‌وره ئه‌بینن په‌شیمانی و غه‌م و په‌ژاره‌یان ئه‌شارنه‌وه له باوه‌ڕداران به‌ڵام دواتر كه سزاكه به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ ئه‌بێ ئه‌و كاته ئاشكرای ئه‌كه‌ن و ده‌ریئه‌بڕن [ وَقُضِيَ بَيْنَهُمْ بِالْقِسْطِ ] وه خوای گه‌وره بڕیار له نێوان موسڵمانان و كافران و، شوێنكه‌وتوان و سه‌ركرده‌كاندا ئه‌دات به‌دادپه‌روه‌ری [ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ (٥٤) ] وه هیچ كه‌سێك سته‌می لێ ناكرێ لای خوای گه‌وره.