Yunus • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَلَآ إِنَّ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ أَلَآ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴾
“Oh, verily, unto God belongs all that is in the heavens and on earth! Oh, verily, God's promise always comes true-but most of them know it not!”
[ أَلَا إِنَّ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] بزانن هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و له زه‌ویدا هه‌یه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و له ژێر توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌دایه [ أَلَا إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ ] وه بزانن كه به‌ڵێنی خوای گه‌وره حه‌قه‌و ڕوو ئه‌دات و زیندوو ده‌كرێنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (٥٥) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی واته: له كافران ئه‌م شته نازانن، وه نازانن چ شتێك سوودی ئه‌وانی تێدایه.