Yunus • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قُلْ أَرَءَيْتُم مَّآ أَنزَلَ ٱللَّهُ لَكُم مِّن رِّزْقٍۢ فَجَعَلْتُم مِّنْهُ حَرَامًۭا وَحَلَٰلًۭا قُلْ ءَآللَّهُ أَذِنَ لَكُمْ ۖ أَمْ عَلَى ٱللَّهِ تَفْتَرُونَ ﴾
“Say: "Have you ever considered all the means of sustenance which God has bestowed upon you from on high -and which you thereupon divide into 'things forbidden' and 'things lawful? Say: "Has God given you leave [to do this] -or do you, perchance, attribute your own guesswork to God?"”
[ قُلْ أَرَأَيْتُمْ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ لَكُمْ مِنْ رِزْقٍ فَجَعَلْتُمْ مِنْهُ حَرَامًا وَحَلَالًا قُلْ آللَّهُ أَذِنَ لَكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: هه‌واڵم پێ بده‌ن ئایا ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره بۆی دابه‌زاندوون و پێى به‌خشیوون و بۆی حه‌ڵاڵ كردوون له ڕزق و ڕۆزی ئێوه خۆتان هه‌ندێكی لێ حه‌رام ئه‌كه‌ن و هه‌ندێكی حه‌ڵاڵ ئه‌كه‌ن به‌ئاره‌زووی خۆتان وه‌كو له سووره‌تی (ئه‌نعام) دا باسمان كرد، ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا خوای گه‌وره ئیزنی داون ئێوه به‌هه‌واو ئاره‌زووی خۆتان شت حه‌ڵاڵ بكه‌ن و حه‌رام بكه‌ن، ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى بۆ ئینكارى كردن له موشریكان كه به هه‌واو ئاره‌زوى خۆیان ئاژه‌ڵیان بۆ خۆیان حه‌ڵاڵ ده‌كرد و له‌سه‌ر خۆیان حه‌رامیان ده‌كرد [ أَمْ عَلَى اللَّهِ تَفْتَرُونَ (٥٩) ] یان درۆ بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵئه‌به‌ستن و به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه قسه ئه‌كه‌ن.