Yunus • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قَالُوا۟ ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ وَلَدًۭا ۗ سُبْحَٰنَهُۥ ۖ هُوَ ٱلْغَنِىُّ ۖ لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ إِنْ عِندَكُم مِّن سُلْطَٰنٍۭ بِهَٰذَآ ۚ أَتَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴾
“[And yet] they assert, "God has taken unto Himself a son!" Limitless is He in His glory! Self-sufficient is He: unto Him belongs all that is in the heavens and all that is on earth! No evidence whatever have you for this [assertion]! Would you ascribe unto God something which you cannot know?”
[ قَالُوا اتَّخَذَ اللَّهُ وَلَدًا ] وه كافر و جووله‌كه‌و گاور‌و موشریكان ئه‌یانووت: خوای گه‌وره مناڵی بۆ خۆی بڕیار داوه‌و خوای گه‌وره كوڕی هه‌یه [ سُبْحَانَهُ هُوَ الْغَنِيُّ ] پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره خوای گه‌وره زۆر له‌وه پاكتره كه مناڵی هه‌بێ، خوای گه‌وره بێ پێویسته‌و هیچ پێویستی به مناڵ نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نامرێ تا مناڵ جێی بگرێته‌وه یان پێویستی به‌یارمه‌تی هه‌بێت [ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه هه‌ر هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه ئیتر مناڵی بۆ چیه [ إِنْ عِنْدَكُمْ مِنْ سُلْطَانٍ بِهَذَا ] ئایا ئێوه كه ئه‌م قسه‌یه ئه‌كه‌ن هیچ به‌ڵگه‌یه‌كتان پێیه [ أَتَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (٦٨) ] ئایا قسه‌یه‌ك ئه‌ده‌نه پاڵ خوای گه‌وره كه هیچ زانیاریتان پێ نیه‌و له‌خۆتانه‌وه قسه ئه‌كه‌ن .