Yunus • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ وَٱتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ نُوحٍ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦ يَٰقَوْمِ إِن كَانَ كَبُرَ عَلَيْكُم مَّقَامِى وَتَذْكِيرِى بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ فَعَلَى ٱللَّهِ تَوَكَّلْتُ فَأَجْمِعُوٓا۟ أَمْرَكُمْ وَشُرَكَآءَكُمْ ثُمَّ لَا يَكُنْ أَمْرُكُمْ عَلَيْكُمْ غُمَّةًۭ ثُمَّ ٱقْضُوٓا۟ إِلَىَّ وَلَا تُنظِرُونِ ﴾
“AND CONVEY unto them the story of Noah-when he said unto his people: "O my people! If my presence [among you] and my announcement of God's messages are repugnant to you -well, in God have I placed my trust. Decide, then, upon what you are going to do [against me], and [call to your aid] those beings to whom you ascribe a share in God's divinity; and once you have chosen your course of action, let no hesitation deflect you from it; and then carry out against me [whatever you may have decided], and give me no respite!”
{بەسەرهاتی نوح پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ نُوحٍ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی نوح پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - به‌سه‌ردا بخوێنه‌وه [ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ إِنْ كَانَ كَبُرَ عَلَيْكُمْ مَقَامِي وَتَذْكِيرِي بِآيَاتِ اللَّهِ ] كاتێك كه به‌قه‌ومه‌كه‌ی خۆی فه‌رموو: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئه‌گه‌ر به‌لاتانه‌وه قورس و زه‌حمه‌ت و گه‌وره‌یه من له‌ناوتاندا بمێنمه‌وه‌و ئامۆژگاریتان بكه‌م به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره [ فَعَلَى اللَّهِ تَوَكَّلْتُ ] ئه‌وه من ته‌نها پشتم به خوای گه‌وره به‌ستووه‌و ته‌وه‌كولم كردۆته سه‌ر ئه‌و و كاره‌كانم ته‌نها به‌و سپاردووه [ فَأَجْمِعُوا أَمْرَكُمْ وَشُرَكَاءَكُمْ ] ئێوه‌ش چیتان له ده‌ست دێت بیكه‌ن، وه خۆتان و ئه‌وانه‌شی كه كردووتانه به‌شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره كۆ ببنه‌وه با سه‌رتان بخه‌ن [ ثُمَّ لَا يَكُنْ أَمْرُكُمْ عَلَيْكُمْ غُمَّةً ] پاشان با كاری ئێوه‌ش ئاشكرابێت ده‌ركه‌وێت و خۆتان یه‌كلا بكه‌نه‌وه [ ثُمَّ اقْضُوا إِلَيَّ ] وه چیتان له‌ده‌ست دێت كه ئه‌تانه‌وێ به‌رامبه‌ر به من بیكه‌ن بێ منه‌ت بن [ وَلَا تُنْظِرُونِ (٧١) ] وه هیچ مۆڵه‌تێك به من مه‌ده‌ن و په‌له بكه‌ن ئه‌وه‌ی له ده‌ستان دێت بیكه‌ن، (نوح پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - دڵنیا بوو كه خوای گه‌وره سه‌ری ئه‌خات بۆیه گوێی به‌وان نه‌دا).