Al-Qaari'a • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَأُمُّهُۥ هَاوِيَةٌۭ ﴾
“shall be engulfed by an abyss.”
[ فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ (٩) ] ئه‌و كه‌سه له‌سه‌ر سه‌ری فڕێ ئه‌درێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه، یاخود (أُمُّهُ) به‌مانای ده‌ماغ دێت، یاخود به‌مانای سه‌ر دێت، له‌سه‌ر ده‌ماغی و له‌سه‌ر سه‌رى فڕێ ئه‌درێته ئاگری دۆزه‌خه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دۆزه‌خییه‌كان له‌سه‌ر سه‌ر فڕێ ئه‌درێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه -په‌نا به‌خوای گه‌وره-، یاخود سه‌ره‌نجامی ئه‌و كه‌سه (هاویه)یه، كه ناوێكه له ناوه‌كانی ئاگری دۆزه‌خ، بۆیه پێی وتراوه: (هَاوِيَةٌ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌فه‌رمووێ: (فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ) دایكی ئه‌و ئاگری دۆزه‌خه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنێكی تر نیه كه بۆی بڕوات و په‌نای بۆ به‌رێ ته‌نها دۆزه‌خ هه‌یه كه بۆی ئه‌چێ بۆیه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: (فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ) (هاویه)ش ئاگری دۆزه‌خه.