Hud • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَئِنْ أَذَقْنَٰهُ نَعْمَآءَ بَعْدَ ضَرَّآءَ مَسَّتْهُ لَيَقُولَنَّ ذَهَبَ ٱلسَّيِّـَٔاتُ عَنِّىٓ ۚ إِنَّهُۥ لَفَرِحٌۭ فَخُورٌ ﴾
“And thus it is: if We let him taste ease and plenty after hardship has visited him, he is sure to say, "Gone is all affliction from me!"-for, behold, he is given to vain exultation, and glories only in himself.”
[ وَلَئِنْ أَذَقْنَاهُ نَعْمَاءَ بَعْدَ ضَرَّاءَ مَسَّتْهُ ] وه ئه‌گه‌ر بێتوو له دوای ناخۆشی و ژیانی ته‌نگ و ته‌سك و نه‌خۆشى و فه‌قیرى و هه‌ژارى نیعمه‌تی خۆمانی پێ ببه‌خشین و دواتر له‌شی ساغ بكه‌ین و ڕزق و ڕۆزی زۆری پێ ببه‌خشین [ لَيَقُولَنَّ ذَهَبَ السَّيِّئَاتُ عَنِّي ] به دڵنیایی ئه‌ڵێ: ئه‌وه هه‌رچی خراپه‌و به‌ڵاو موسیبه‌ت و ناخۆشی هه‌بوو ڕۆییشت و له‌سه‌رم لاچوو به‌بێ ئه‌وه‌ی شوكری خوای گه‌وره بكات [ إِنَّهُ لَفَرِحٌ فَخُورٌ (١٠) ] وه زۆر خۆشحاڵه و فه‌خرو شانازی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ئه‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بكات.