Hud • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ خَٰلِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ ٱلسَّمَٰوَٰتُ وَٱلْأَرْضُ إِلَّا مَا شَآءَ رَبُّكَ ۚ إِنَّ رَبَّكَ فَعَّالٌۭ لِّمَا يُرِيدُ ﴾
“therein to abide as long as the heavens and the earth endure-unless thy Sustainer wills it otherwise: for, verily, thy Sustainer is a sovereign doer of whatever He wills.”
[ خَالِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ ] له ئاگری دۆزه‌خدا ئه‌مێننه‌وه تا ئاسمانه‌كان و زه‌وی بمێنێته‌وه كه مه‌به‌ست پێی ئاسمان و زه‌وی ڕۆژی قیامه‌ته‌و بۆ هه‌میشه‌یی ئه‌مێنێته‌وه نه‌ك ئاسمان و زه‌وی دونیا [ إِلَّا مَا شَاءَ رَبُّكَ ] مه‌گه‌ر كه‌سانێك كه خوای گه‌وره ویستی لێ بێت له ئاگری دۆزه‌خ ده‌ریان بكات كه تاوانبارانی ئه‌هلی ته‌وحیدن له باوه‌ڕداران به شه‌فاعه‌تى پێغه‌مبه‌ران و فریشته‌كان و شه‌هیدان و باوه‌ڕداران و منداڵى موسڵمانان [ إِنَّ رَبَّكَ فَعَّالٌ لِمَا يُرِيدُ (١٠٧) ] به‌راستى په‌روه‌ردگارت هه‌ر شتێكی بوێت له دونیا‌و قیامه‌تداو ویستی له هه‌ر شتێك بێت ئه‌نجامی ئه‌دات و كه‌س نیه ڕێگری لێ بكات.