Hud • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ وَأَمَّا ٱلَّذِينَ سُعِدُوا۟ فَفِى ٱلْجَنَّةِ خَٰلِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ ٱلسَّمَٰوَٰتُ وَٱلْأَرْضُ إِلَّا مَا شَآءَ رَبُّكَ ۖ عَطَآءً غَيْرَ مَجْذُوذٍۢ ﴾
“But as for those who [by virtue of their past deeds] will have been blest with happiness, [they shall live] in paradise, therein to abide as long as the heavens and the earth endure -unless thy Sustainer wills it otherwise -as a gift unceasing.”
[ وَأَمَّا الَّذِينَ سُعِدُوا ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه به‌خته‌وه‌ر بوونه به ئیمان و كرده‌وه‌ی چاك له دونیادا [ فَفِي الْجَنَّةِ خَالِدِينَ فِيهَا ] ئه‌وانه ئه‌خرێنه به‌هه‌شته‌وه‌و به نه‌مری و هه‌میشه‌یى تیایدا ئه‌مێننه‌وه [ مَا دَامَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ ] تا ئاسمانه‌كان و زه‌وی قیامه‌ت بمێننه‌وه [ إِلَّا مَا شَاءَ رَبُّكَ ] مه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بێت، واته: ئه‌وانه‌ی كه دره‌نگتر له قه‌بره‌كانیان ده‌رئه‌چن یان له ساحه‌ی مه‌حشه‌ر دوائه‌كه‌ون یان له دۆزه‌خن پێش ئه‌وه‌ی بچنه به‌هه‌شته‌وه [ عَطَاءً غَيْرَ مَجْذُوذٍ (١٠٨) ] كه ئه‌میش به‌خشینێكه خوای گه‌وره پێیان ئه‌به‌خشێ به‌بێ بڕین و كۆتایی نایات.