Hud • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَلَعَلَّكَ تَارِكٌۢ بَعْضَ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيْكَ وَضَآئِقٌۢ بِهِۦ صَدْرُكَ أَن يَقُولُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ كَنزٌ أَوْ جَآءَ مَعَهُۥ مَلَكٌ ۚ إِنَّمَآ أَنتَ نَذِيرٌۭ ۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ وَكِيلٌ ﴾
“IS IT, then, conceivable [O Prophet] that thou couldst omit any part of what is being revealed unto thee [because the deniers of the truth dislike it,-and] because thy heart is distressed at their saying, "Why has not a treasure been bestowed upon him from on high?" -or, "[Why has not] an angel come [visibly:: with him?" [They fail to understand that] thou art only a warner, whereas God has everything in His care;”
[ فَلَعَلَّكَ تَارِكٌ بَعْضَ مَا يُوحَى إِلَيْكَ ] له‌وانه‌یه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - هه‌ندێك له‌و شته‌ی كه به وه‌حی بۆت دائه‌به‌زێ وازی لێ بێنی له‌به‌ر قسه‌و هه‌واو ئاره‌زووی كافران [ وَضَائِقٌ بِهِ صَدْرُكَ ] یان دڵت پێی ته‌نگ بێ له ترسی ئه‌واندا نه‌وه‌كو گله‌یت لێ بكه‌ن و ئیمان نه‌هێنن [ أَنْ يَقُولُوا لَوْلَا أُنْزِلَ عَلَيْهِ كَنْزٌ ] كاتێك كه ئه‌وان به تۆ ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر تۆ پێغه‌مبه‌ری خوای - صلی الله علیه وسلم - بۆچی كه‌نزو زێڕو زیوت له ئاسمانه‌وه بۆ دانابه‌زێت [ أَوْ جَاءَ مَعَهُ مَلَكٌ ] یان بۆچی فریشته‌یه‌ك له‌گه‌ڵتدا نایات ڕاستێتی تۆمان پێ بڵێ [ إِنَّمَا أَنْتَ نَذِيرٌ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ ته‌نها ترسێنه‌رو ئاگاداركه‌ره‌وه‌ی ئاگاداریان بكه‌وه‌و گوێ به قسه‌ی ئه‌وان مه‌ده [ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ (١٢) ] وه خوای گه‌وره ئاگای له هه‌موو شتێك هه‌یه‌و كاره‌كانی خۆت ته‌نها به‌خوای گه‌وره بسپێره.