Hud • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰهُ ۖ قُلْ فَأْتُوا۟ بِعَشْرِ سُوَرٍۢ مِّثْلِهِۦ مُفْتَرَيَٰتٍۢ وَٱدْعُوا۟ مَنِ ٱسْتَطَعْتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ ﴾
“and so they assert, "[Muhammad himself] has invented this [Qur'an)!" Say [unto them]: "Produce, then, ten surahs of similar merit, invented [by yourselves], and [to this end] call to your aid whomever you can, other than, God, if what you say is true!”
{ قورئان تەحەددای كافران دەكات} [ أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ ] یاخود ئه‌ڵێن: ئه‌م قورئانه‌ت له‌لایه‌ن خۆته‌وه هه‌ڵبه‌ستووه‌و قسه‌ی خوای گه‌وره نیه [ قُلْ فَأْتُوا بِعَشْرِ سُوَرٍ مِثْلِهِ مُفْتَرَيَاتٍ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن ئێوه‌ش ده سووره‌ت هاوشێوه‌ی قورئان بێنن [ وَادْعُوا مَنِ اسْتَطَعْتُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (١٣) ] وه جگه له خوای گه‌وره كێیشتان مه‌به‌سته له دۆسته‌كانی خۆتان بانگیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیتان بده‌ن له‌سه‌ر هێنانه‌وه‌ی ده سووره‌تی بچووك وه‌كو سووره‌ته‌كانی قورئان ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن له‌وه‌ی كه ئه‌ڵێن: ئه‌م قورئانه كه‌لام و فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره نیه‌و قسه‌ی منه.