Hud • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَإِلَّمْ يَسْتَجِيبُوا۟ لَكُمْ فَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَآ أُنزِلَ بِعِلْمِ ٱللَّهِ وَأَن لَّآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ فَهَلْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ ﴾
“And if they [whom you have called to your aid] are not able to help you, then know that [this Qur'an] has been bestowed from on high out of God's wisdom alone, and that there is no deity save Him. Will you, then, surrender yourselves unto Him?"”
[ فَإِلَّمْ يَسْتَجِيبُوا لَكُمْ ] ئه‌گه‌ر ئه‌م شته‌یان نه‌كردو وه‌ڵامیان نه‌دایته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانایان نیه‌و هه‌رگیز قسه‌ى مرۆڤـ وه‌كو قسه‌ى خواى گه‌وره نابێت، هه‌روه‌كو چۆن هیچ كه‌س له خواى گه‌وره ناچێت به هه‌مان شێوه قسه‌ى هیچ كه‌سێكیش له قسه‌ى خواى گه‌وره ناچێت بۆیه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ته‌نها سوره‌تێكى بچوكى هاوشێوه‌ى قورئان بێننه‌وه‌و تارۆژى قیامه‌تیش ناتوانن [ فَاعْلَمُوا أَنَّمَا أُنْزِلَ بِعِلْمِ اللَّهِ ] ئه‌وه ئه‌ی باوه‌ڕداران بزانن و یه‌قینتان هه‌بێ كه ئه‌م قورئانه پیرۆزه به زانیاری خوای گه‌وره دابه‌زیوه‌و خوای گه‌وره ئاگای لێیه [ وَأَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] وه هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ جگه له زاتی پیرۆزی الله [ فَهَلْ أَنْتُمْ مُسْلِمُونَ (١٤) ] ئایا ئێوه جێگیر‌و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئیسلام، واته: به‌رده‌وام بن و گوێ به قسه‌ی كافران مه‌ده‌ن.