Hud • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ يُعْرَضُونَ عَلَىٰ رَبِّهِمْ وَيَقُولُ ٱلْأَشْهَٰدُ هَٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ كَذَبُوا۟ عَلَىٰ رَبِّهِمْ ۚ أَلَا لَعْنَةُ ٱللَّهِ عَلَى ٱلظَّٰلِمِينَ ﴾
“And who could be more wicked than they who attribute their own lying inventions to God? [On the Day of Judgment, such as] these shall be arraigned before their Sustainer, and those who are called upon to bear witness [against them] shall say, "It is they who uttered lies about their Sustainer!" Oh, verily, God's rejection is the due of all evildoers”
[ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا ] كێ هه‌یه زاڵمتر واته: هیچ كه‌سێك سته‌مكارتر نیه له‌و كه‌سانه‌ی كه درۆ هه‌ڵئه‌به‌ستن بۆ خوای گه‌وره‌و به‌ناو خوای گه‌وره‌وه قسه ئه‌كه‌ن [ أُولَئِكَ يُعْرَضُونَ عَلَى رَبِّهِمْ ] ئا ئه‌مانه رووبه‌ڕووی خوای گه‌وره ئه‌كرێنه‌وه له ڕۆژی قیامه‌ت و خوای گه‌وره موحاسه‌به‌یان ده‌كات [ وَيَقُولُ الْأَشْهَادُ هَؤُلَاءِ الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى رَبِّهِمْ ] وه هه‌موو شایه‌ته‌كان له مه‌لائیكه‌ت و پێغه‌مبه‌ران و زانایان ئه‌ڵێن: ئا ئه‌مانه بوون كه له دونیادا درۆیان بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵئه‌به‌ست و درۆیان ئه‌دایه پاڵ خوای گه‌وره‌و ئه‌یانووت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوایه، یان عیسى كوڕی خوایه، یان ئه‌مانه تكامان بۆ ئه‌كه‌ن لای خوای گه‌وره [ أَلَا لَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الظَّالِمِينَ (١٨) ] ده‌ى نه‌فره‌ت و له‌عنه‌تی خوای گه‌وره له سته‌مكاران بێ ئه‌وانه‌ی كه درۆ بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵئه‌به‌ستن و به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه قسه ئه‌كه‌ن و درۆ ئه‌ده‌نه پاڵ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره.