Hud • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أُو۟لَٰٓئِكَ لَمْ يَكُونُوا۟ مُعْجِزِينَ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا كَانَ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِنْ أَوْلِيَآءَ ۘ يُضَٰعَفُ لَهُمُ ٱلْعَذَابُ ۚ مَا كَانُوا۟ يَسْتَطِيعُونَ ٱلسَّمْعَ وَمَا كَانُوا۟ يُبْصِرُونَ ﴾
“Never can they elude [their final reckoning, even if they remain unscathed] on earth: never will they find anyone who could protect them from God. [In the life to come] double suffering will be imposed on them for having lost the ability to hear [the truth] and having failed to see [it].”
[ أُولَئِكَ لَمْ يَكُونُوا مُعْجِزِينَ فِي الْأَرْضِ ] ئا ئه‌مانه له‌سه‌ر زه‌ویدا ڕزگاریان نابێ له سزای خوای گه‌وره [ وَمَا كَانَ لَهُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ مِنْ أَوْلِيَاءَ ] وه جگه له خوای گه‌وره‌ش هیچ دۆست و پشتیوانێكی تریان نیه كه ڕزگاریان بكات له سزای خوای گه‌وره یان سزای خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بگه‌ڕێنێته‌وه [ يُضَاعَفُ لَهُمُ الْعَذَابُ ] سزای ئه‌مانه چه‌ند قاتێكه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی درۆیان هه‌ڵبه‌ستووه بۆ خواى گه‌وره‌و به‌ناو خوای گه‌وره‌وه قسه‌یان كردووه‌و ڕێگریان كردووه له دینی خوای گه‌وره‌و ئیسلامیان وه‌سف كردووه به‌وه‌ی كه دینێكی ناڕێك و خراپه (كافران له‌سه‌ر هه‌موو فه‌رمانێك كه نه‌یانكردبێت، وه له‌سه‌ر هه‌موو قه‌ده‌غه‌كراوێك كه كردبێتیان سزا ده‌درێت) [ مَا كَانُوا يَسْتَطِيعُونَ السَّمْعَ ] ئا ئه‌مانه نه‌یانئه‌توانی گوێ له حه‌ق بگرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان له ئاست حه‌قدا كه‌ڕ ئه‌كرد [ وَمَا كَانُوا يُبْصِرُونَ (٢٠) ] وه حه‌قیشیان نه‌ئه‌بینی و خۆیان كوێر ئه‌كرد له ئاست بینینی حه‌قدا.