Hud • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قَالَ يَٰنُوحُ إِنَّهُۥ لَيْسَ مِنْ أَهْلِكَ ۖ إِنَّهُۥ عَمَلٌ غَيْرُ صَٰلِحٍۢ ۖ فَلَا تَسْـَٔلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِۦ عِلْمٌ ۖ إِنِّىٓ أَعِظُكَ أَن تَكُونَ مِنَ ٱلْجَٰهِلِينَ ﴾
“[God] answered: "O Noah, behold, he was not of thy family, for, verily, he was unrighteous in his conduct. And thou shalt not ask of Me anything whereof thou canst not have any knowledge: thus, behold, do I admonish thee lest thou become one of those who are unaware [of what is right]."”
[ قَالَ يَا نُوحُ إِنَّهُ لَيْسَ مِنْ أَهْلِكَ ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی نوح با كوڕی تۆیش بێت به كه‌سوكاری تۆ ناژمێردرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كافر بووه‌و موسڵمانان كه‌سوكاری تۆن و من به‌ڵێنم دا كه‌سوكاره موسڵمانه‌كانت رزگار بكه‌م نه‌ك كافران، (كه‌واته ئه‌گه‌ر كوڕى پێغه‌مبه‌ریش بیت ئیمان و كرده‌وه‌ى چاكى خۆت نه‌بێت سودت پێناگه‌یه‌نێت، چ جاى ئه‌وه‌ى بڵێیت من به نه‌سه‌ب ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ) [ إِنَّهُ عَمَلٌ غَيْرُ صَالِحٍ ] ئه‌م داواكردنه كرده‌وه‌یه‌كی باش نیه كه تۆ داوا له من ئه‌كه‌ی كوڕێكی كافرت ڕزگار بكه‌م، یاخود خوێندنه‌وه‌ى تر (إِنَّهُ عَمِلَ غَيْرَ صَالِح) یان كوڕه‌كه‌ت كرده‌وه‌كانی باش نه‌بووه كافر بووه بۆیه له‌ناومان برد [ فَلَا تَسْأَلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ ] تۆ داوای شتێك له من مه‌كه كه زانیاریت پێی نیه [ إِنِّي أَعِظُكَ أَنْ تَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ (٤٦) ] من ئامۆژگاریت ئه‌كه‌م و ئاگادارت ئه‌كه‌مه‌وه له نه‌زانه‌كان نه‌بیت داوای شتێك نه‌كه‌یت كه له ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌دا نه‌بێت.