Hud • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ وَإِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَٰلِحًۭا ۚ قَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥ ۖ هُوَ أَنشَأَكُم مِّنَ ٱلْأَرْضِ وَٱسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا فَٱسْتَغْفِرُوهُ ثُمَّ تُوبُوٓا۟ إِلَيْهِ ۚ إِنَّ رَبِّى قَرِيبٌۭ مُّجِيبٌۭ ﴾
“AND UNTO [the tribe of] Thamud [We sent] their brother Salih. He said: "O my people! Worship God [alone]: you have no deity other than Him. He brought you into being out of the earth, and made you thrive thereon. Ask Him, therefore, to forgive you your sins, and then turn towards Him in repentance-for, verily, my Sustainer is ever-near, responding [to the call of whoever calls unto Him]!"”
{بەسەرهاتی ساڵح پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ وَإِلَى ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحًا ] بۆ لای قه‌ومی ثهمود صاڵح پێغه‌مبه‌رمان نارد - صلی الله علیه وسلم - كه له خۆیان بوو، قه‌ومی ثهمود له دواى قه‌ومى عاد بوون و له (حیجر) نیشته‌جێ بوون له نێوان (ته‌بوك و مه‌دینه) [ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ ] پێى وتن: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئێوه به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جگه له زاتی پیرۆزی الله هیچ په‌رستراوێكی تری حه‌قتان نیه كه شایه‌نی په‌رستن بێت [ هُوَ أَنْشَأَكُمْ مِنَ الْأَرْضِ ] هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه كه ئێوه‌ی له زه‌وی دروست كردووه (ئاده‌مى باوكتان) [ وَاسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا ] وه وای لێكردوون كه سه‌ر زه‌وی ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه [ فَاسْتَغْفِرُوهُ ] ئێوه داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره بكه‌ن له تاوانه‌كانى پێشترتان [ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ ] پاشان بۆ لای خوای گه‌وره بگه‌ڕێنه‌وه‌و ته‌وبه بكه‌ن و له داهاتوودا تاوان مه‌كه‌ن [ إِنَّ رَبِّي قَرِيبٌ مُجِيبٌ (٦١) ] به دڵنیایی په‌روه‌ردگارم وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ دوعا‌و پاڕانه‌وه زۆر نزیكه‌و وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه.