Hud • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَعَقَرُوهَا فَقَالَ تَمَتَّعُوا۟ فِى دَارِكُمْ ثَلَٰثَةَ أَيَّامٍۢ ۖ ذَٰلِكَ وَعْدٌ غَيْرُ مَكْذُوبٍۢ ﴾
“But they cruelly slaughtered her. And thereupon [Salih] said: "[Only] for three days [more] shall you enjoy life in your homes: this is a judgment which will not be belied!"”
{حوشترەكەیان سەربڕی} [ فَعَقَرُوهَا ] ئه‌وان حوشتره‌كه‌یان سه‌ربڕی كه خوای گه‌وره وه‌كو موعجیزه ناردبووی، (قه‌ددارى كوڕى سالف) سه‌رى بڕى به‌ڵام خواى گه‌وره فه‌رمووى هه‌موویان سه‌ریان بڕى چونكه هه‌موویان رازى بوون و ره‌زامه‌ندیان وه‌رگیرابوو به ژن و پیاوه‌وه [ فَقَالَ تَمَتَّعُوا فِي دَارِكُمْ ثَلَاثَةَ أَيَّامٍ ] صاڵح - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ته‌نها سێ ڕۆژ له شوێنی خۆتاندا بمێننه‌وه‌و بژین [ ذَلِكَ وَعْدٌ غَيْرُ مَكْذُوبٍ (٦٥) ] وه له دوای ئه‌و سێ ڕۆژه خوای گه‌وره سزاتان ئه‌دات وه ئه‌مه به‌ڵێنێكه‌و درۆ نیه.