Hud • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَهُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ وَكَانَ عَرْشُهُۥ عَلَى ٱلْمَآءِ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًۭا ۗ وَلَئِن قُلْتَ إِنَّكُم مَّبْعُوثُونَ مِنۢ بَعْدِ ٱلْمَوْتِ لَيَقُولَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِنْ هَٰذَآ إِلَّا سِحْرٌۭ مُّبِينٌۭ ﴾
“And He it is who has created the heavens and the earth in six aeons; and [ever since He has willed to create life,] the throne of His almightiness has rested upon water. [God reminds you of your dependence on Him] in order to test you [and thus to make manifest] which of you is best in conduct. For thus it is: if thou sayest [unto men], "Behold, you shall be raised again after death!" - they who are bent on denying the truth are sure to answer, "This is clearly nothing but an enchanting delusion"”
[ وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ] وه خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی له‌ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروست كرد [ وَكَانَ عَرْشُهُ عَلَى الْمَاءِ ] وه پێش دروست كردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی عه‌رشی خوای گه‌وره له‌سه‌ر ئاو بوو (له‌به‌ر به‌رزى ناو نراوه به عه‌رش) [ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا ] تا تاقیتان بكاته‌وه بزانێ كامتان باشترین كرده‌وه ئه‌كه‌ن، كه باشترین كرده‌وه ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بێت و بیدعه نه‌بێت، وه ئیخلاص و دڵسۆزی تیابێ و نیه‌تت پاك بێت بۆ خوا‌و بۆ ریات نه‌بێت، (ده‌فه‌رمێت كامتان كرده‌وه‌كانى چاكتره نافه‌رمێت زۆرتره، ئه‌گه‌ر كرده‌وه یه‌كێك له‌م دوو مه‌رجه‌ى تیادا نه‌بێت به كرده‌وه‌ى چاك دانانرێت و خواى گه‌وره قه‌بوڵى ناكات و وه‌ریناگرێت) [ وَلَئِنْ قُلْتَ إِنَّكُمْ مَبْعُوثُونَ مِنْ بَعْدِ الْمَوْتِ ] وه ئه‌گه‌ر پێیان بڵێیت ئێوه له پاش مردن به‌دڵنیایی زیندوو ئه‌كرێنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت [ لَيَقُولَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ هَذَا إِلَّا سِحْرٌ مُبِينٌ (٧) ] به دڵنیایی كافران و بێباوه‌ڕان ئه‌ڵێن: ئه‌مه ته‌نها سیحر‌و جادوویه‌كی ئاشكرایه.