Hud • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَمَّا جَآءَتْ رُسُلُنَا لُوطًۭا سِىٓءَ بِهِمْ وَضَاقَ بِهِمْ ذَرْعًۭا وَقَالَ هَٰذَا يَوْمٌ عَصِيبٌۭ ﴾
“AND WHEN Our messengers came unto Lot, he was sorely grieved on their account, seeing that it was beyond his power to shield them; and he exclaimed: "This is a woeful day!"”
{باسی لوط پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ وَلَمَّا جَاءَتْ رُسُلُنَا لُوطًا ] وه كاتێك ئه‌م فریشتانه له‌لای ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - ده‌رچوون و رۆیشتن بۆ لای لوط پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - كه چه‌ند فه‌رسه‌خێك لێك دوور بوونه [ سِيءَ بِهِمْ وَضَاقَ بِهِمْ ذَرْعًا ] لوط - صلی الله علیه وسلم - پێی ناخۆش بوو كه میوانی هات، وه دڵی ته‌نگ بوو له‌به‌ر قه‌ومه‌كه‌ی كه قه‌ومێكی خراپ بوون [ وَقَالَ هَذَا يَوْمٌ عَصِيبٌ (٧٧) ] وه فه‌رمووی: به‌ڕاستی ئه‌مه ڕۆژێكی سه‌خته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانی كه قه‌ومه‌كه‌ی دێن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر میوانه‌كانی.