Hud • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَجَآءَهُۥ قَوْمُهُۥ يُهْرَعُونَ إِلَيْهِ وَمِن قَبْلُ كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ ۚ قَالَ يَٰقَوْمِ هَٰٓؤُلَآءِ بَنَاتِى هُنَّ أَطْهَرُ لَكُمْ ۖ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَلَا تُخْزُونِ فِى ضَيْفِىٓ ۖ أَلَيْسَ مِنكُمْ رَجُلٌۭ رَّشِيدٌۭ ﴾
“And his people came running to him, impelled towards his house [by their desire]: for they had ever been wont to commit [such], abominations. Said [Lot]: "O my people! [Take instead] these daughters of mine: they are purer for you [than men]! Be, then, conscious of God, and disgrace me not by [assaulting] my guests. Is there not among you even one right-minded man?"”
[ وَجَاءَهُ قَوْمُهُ يُهْرَعُونَ إِلَيْهِ ] خێزانى لوط پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - كافر بوو رۆیشت قه‌ومه‌كه‌ی ئاگادار كرده‌وه له مێوانه‌كانیان ئه‌وانیش به په‌له‌و هه‌روه‌له هاتن بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر میوانه‌كانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ومێكی به‌دڕه‌وشت بوون [ وَمِنْ قَبْلُ كَانُوا يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ ] وه پێشتریش ئه‌مان هه‌ر حاڵیان وابوو كه نێربازیان ئه‌كرد [ قَالَ يَا قَوْمِ هَؤُلَاءِ بَنَاتِي ] لوطيش - صلی الله علیه وسلم - بۆ ئه‌وه‌ی كه دووریان بخاته‌وه وتی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئه‌وه كچانی منن، واته: كچی هۆزو عه‌شیره‌ته‌كه‌ی كه ئه‌م وه‌كو باوكیان وایه [ هُنَّ أَطْهَرُ لَكُمْ ] ئه‌مانه بۆ ئێوه پاكترن به‌حه‌ڵاڵی بیانهێنن و ماره‌یان بكه‌ن [ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَلَا تُخْزُونِ فِي ضَيْفِي ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و له خوا بترسێن، وه سه‌رشۆڕم مه‌كه‌ن به‌رامبه‌ر میوانه‌كانم [ أَلَيْسَ مِنْكُمْ رَجُلٌ رَشِيدٌ (٧٨) ] ئایا كه‌سێكی باشتان تیا نیه كه ڕێگریتان لێ بكات له‌م كاره ناشیرینه‌و ڕێنماییتان بكات بۆ ڕێگای ڕاست.