Hud • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قَالَ لَوْ أَنَّ لِى بِكُمْ قُوَّةً أَوْ ءَاوِىٓ إِلَىٰ رُكْنٍۢ شَدِيدٍۢ ﴾
“Exclaimed [Lot]: "Would that I had the strength to defeat you, or that I could lean upon some mightier support!"”
[ قَالَ لَوْ أَنَّ لِي بِكُمْ قُوَّةً ] لوط - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئای خۆزگه ئه‌گه‌ر توانا‌و هێزم ده‌بوو كه ده‌رم بكردنایه‌و ڕه‌تتانم بكردایه‌ته‌وه [ أَوْ آوِي إِلَى رُكْنٍ شَدِيدٍ (٨٠) ] یان په‌نام ببردایه بۆ شوێنێكی زۆر پارێزراو كه مه‌به‌ست پێی عه‌شیره‌ته ئه‌گه‌ر عه‌شیره‌ت و هۆزێكم هه‌بوایه كه منیان بپاراستایه له ده‌ست ئێوه ئه‌و كاته ئه‌مزانی كه چیم لێ ئه‌كردن.