Al-Ikhlaas • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱللَّهُ ٱلصَّمَدُ ﴾
“"God the Eternal, the Uncaused Cause of All Being.”
[ اللَّهُ الصَّمَدُ (٢) ] صه‌مه‌د، واته: هه‌موو دروستكراوه‌كان پێویستیان به خوای گه‌وره‌یه وه خوای گه‌وره پێویستی به هیچ كه‌سێك نیه، یاخود صه‌مه‌د واته: ئه‌و خوایه‌ی كه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه له گه‌وره‌ییدا کامڵ بووه‌و گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕی گه‌وره‌یی، وه له كاربه‌جێییدا كاربه‌جێییه‌كه‌ی له‌وپه‌ڕی ته‌واویدایه، وه زانیارییه‌كه‌ی له‌وپه‌ڕی ته‌واویدایه، وه گه‌وره‌یی و به‌رزی و بڵندی له‌وپه‌ڕی ته‌واویدایه، وه ده‌سه‌ڵاتی له‌وپه‌ڕی ته‌واویدایه، وه هه‌موو سیفاته به‌رزه‌كانی له‌وپه‌ڕی ته‌واویدایه‌و گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕی ته‌واوی، یاخود وتراوه: (الصَّمَدُ) به‌مانای (السَّيد) دێت واته: گه‌وره، یاخود صه‌مه‌د ئه‌و خوایه‌ی كه هه‌میشه ئه‌مێنێ له دوای ئه‌وه‌ی كه دروستكراوه‌كان هه‌موو تیائه‌چن و له‌ناوئه‌چن خوای گه‌وره هه‌ر ئه‌مێنێ، یاخود (الصَّمَدُ) به‌مانای ئه‌و خوایه‌ی هه‌میشه زیندووه‌و هه‌میشه ئه‌مێنێ و له‌ناوچوونی به‌سه‌ردا نایات، یاخود ئه‌و خوایه‌ی كه خواردن و خواردنه‌وه ناخوات و پێویستی نیه، یاخود ئه‌و خوایه‌ی كه له كه‌س نه‌بووه‌و كه‌سی لێ نه‌بووه هه‌موو ئه‌و مانایانه ته‌واون.