Yusuf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَجَآءُو عَلَىٰ قَمِيصِهِۦ بِدَمٍۢ كَذِبٍۢ ۚ قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنفُسُكُمْ أَمْرًۭا ۖ فَصَبْرٌۭ جَمِيلٌۭ ۖ وَٱللَّهُ ٱلْمُسْتَعَانُ عَلَىٰ مَا تَصِفُونَ ﴾
“and they produced his tunic with false blood upon it. [But Jacob] exclaimed: "Nay, but it is your [own] minds that have made [so terrible] a happening seem a matter of little account to you! But [as for myself,] patience in adversity is most goodly [in the sight of God]; and it is to God [alone] that I pray to give me strength to bear the misfortune which you have described to me."”
{یەعقوب پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - غەیب نازانێت} [ وَجَاءُوا عَلَى قَمِيصِهِ بِدَمٍ كَذِبٍ ] قه‌میسه‌كه‌ی یوسفیان - صلی الله علیه وسلم - هێناو به‌رخێكیان سه‌ربڕى و خوێنێكی درۆینه‌یان پیادا كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی كه قه‌میسه‌كه دڕابێت و هیچ شتێكی لێ هاتبێت (ئه‌گه‌ر گورگ بیخواردایه ده‌بوایه قه‌میسه‌كه‌ى بدڕایا) [ قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنْفُسُكُمْ أَمْرًا ] یه‌عقوب - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: به‌ڵكو نه‌فسی خۆتان ئه‌م كاره ناشیرینه‌ی بۆ ڕازاندونه‌ته‌وه‌و جوانی كردووه ئه‌وه‌تا قه‌میسه‌كه‌ی نه‌دڕاوه‌و ئه‌مه گورگ نه‌یخواردووه، به‌ڵام غه‌یبیشی نه‌زانی كه بزانێ له‌ناو بیره‌كه‌دایه‌و ده‌ری بكات (كه پێغه‌مبه‌رێكى خوا له كاتێكى ئاوا غه‌یب نه‌زانێت چۆن كه‌سانێكى ئه‌م سه‌رده‌مه بانگه‌شه‌ى زانینى غه‌یب ده‌كه‌ن) [ فَصَبْرٌ جَمِيلٌ وَاللَّهُ الْمُسْتَعَانُ عَلَى مَا تَصِفُونَ (١٨) ] فه‌رمووی: ئارام ئه‌گرم ئارامگرتنێكی جوان كه هیچ گله‌یی و گازنده‌یه‌كی تیادا نه‌بێ له خوای گه‌وره، وه داوای یارمه‌تی له خوای گه‌وره ئه‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و وه‌سفه‌ی كه ئێوه كردووتانه كه ده‌ڵێن یوسف گورگ خواردوویه‌تی (كاتێكیش بوهتان بۆ عائیشه‌ى دایكى باوه‌ڕداران كرا ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه).