Yusuf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قَالَ هِىَ رَٰوَدَتْنِى عَن نَّفْسِى ۚ وَشَهِدَ شَاهِدٌۭ مِّنْ أَهْلِهَآ إِن كَانَ قَمِيصُهُۥ قُدَّ مِن قُبُلٍۢ فَصَدَقَتْ وَهُوَ مِنَ ٱلْكَٰذِبِينَ ﴾
“[Joseph] exclaimed: "It was she who sought to make me yield myself unto her!" Now one of those present, a member of her own household, suggested this: If his tunic has been torn from the front, then she is telling the truth, and he is a liar;”
{شایەتی دانی یەكەم بە پاكێتی یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ قَالَ هِيَ رَاوَدَتْنِي عَنْ نَفْسِي ] یوسف - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئافره‌ته‌كه خۆی بوو كه دوای من كه‌وت و داوای لێ كردم [ وَشَهِدَ شَاهِدٌ مِنْ أَهْلِهَا ] وه شایه‌تێك له كه‌سوكاری خۆیان كه وتراوه: پیاوێك بووه ئامۆزای عه‌زیزی میصر بووه، یاخود مناڵێك بووه له بێشكه‌داو به ئیزنی خوای گه‌وره هاتۆته قسه وتوویه‌تی: [ إِنْ كَانَ قَمِيصُهُ قُدَّ مِنْ قُبُلٍ فَصَدَقَتْ وَهُوَ مِنَ الْكَاذِبِينَ (٢٦) ] ئه‌گه‌ر قه‌میسه‌كه‌ی یوسف - صلی الله علیه وسلم - له پێشه‌وه دڕابێ ئه‌وه ئافره‌ته‌كه ڕاست ده‌كات و یوسف - صلی الله علیه وسلم - په‌لاماری ئه‌وی داوه بۆیه له پێشه‌وه قه‌میسه‌كه‌ی دڕاوه، وه یوسف له درۆزنانه‌و ئه‌و درۆ ده‌كات و ڕاست ناكات.