Yusuf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَدَخَلَ مَعَهُ ٱلسِّجْنَ فَتَيَانِ ۖ قَالَ أَحَدُهُمَآ إِنِّىٓ أَرَىٰنِىٓ أَعْصِرُ خَمْرًۭا ۖ وَقَالَ ٱلْءَاخَرُ إِنِّىٓ أَرَىٰنِىٓ أَحْمِلُ فَوْقَ رَأْسِى خُبْزًۭا تَأْكُلُ ٱلطَّيْرُ مِنْهُ ۖ نَبِّئْنَا بِتَأْوِيلِهِۦٓ ۖ إِنَّا نَرَىٰكَ مِنَ ٱلْمُحْسِنِينَ ﴾
“NOW two young men happened to go to prison at the same time as Joseph. One of them said: "Behold, I saw myself [in a dream] pressing wine." And the other said: "Behold, I saw myself [in a dream] carrying bread on my head, and birds were eating thereof." [And both entreated Joseph:] "Let us know the real meaning of this! Verily, we see that thou art one of those who know well [how to interpret dreams].”
{بەسەرهاتی یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - لەگەڵ دوو هاوەڵەكەی بەندینخانەی} [ وَدَخَلَ مَعَهُ السِّجْنَ فَتَيَانِ ] دوو گه‌نجیش له‌گه‌ڵیدا خرانه به‌ندینخانه‌وه كه یه‌كێكیان نانه‌وای پاشا بووه‌و ئه‌وه‌ی تریشیان خه‌مرو مه‌ی بۆ پاشا دروست كردووه‌و پێی داوه، (پاشا گومانى ئه‌وه‌ى پێ بردوون كه ژه‌هر بكه‌نه ناو خواردنه‌كه‌یه‌وه بۆیه به‌ندى كردوون) [ قَالَ أَحَدُهُمَا إِنِّي أَرَانِي أَعْصِرُ خَمْرًا ] زانیان كه یوسف - صلی الله علیه وسلم - له لێكدانه‌وه‌ی خه‌و ئه‌زانێ یه‌كێكیان وتی: من له خه‌ودا بینیم كه ترێ ئه‌گوشم و مه‌ی لێ دروست ئه‌كه‌م بۆ پاشا [ وَقَالَ الْآخَرُ إِنِّي أَرَانِي أَحْمِلُ فَوْقَ رَأْسِي خُبْزًا تَأْكُلُ الطَّيْرُ مِنْهُ ] وه ئه‌وه‌ی تریان وتی: من له خه‌ودا بینیم كه نان له بان سه‌رمه‌و هه‌ڵمگرتووه‌و باڵنده‌ش دێت له‌و نانه ئه‌خوات [ نَبِّئْنَا بِتَأْوِيلِهِ إِنَّا نَرَاكَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ (٣٦) ] تۆ هه‌واڵی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ونانه‌مان بۆ بكه ئێمه وا ئه‌بینین كه تۆ له چاكه‌كارانی له لێكدانه‌وه‌ی خه‌و، یان چاكه‌كاری به‌رامبه‌ر به به‌ندیه‌كان.