Yusuf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ مَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِهِۦٓ إِلَّآ أَسْمَآءًۭ سَمَّيْتُمُوهَآ أَنتُمْ وَءَابَآؤُكُم مَّآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلْطَٰنٍ ۚ إِنِ ٱلْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ۚ أَمَرَ أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّآ إِيَّاهُ ۚ ذَٰلِكَ ٱلدِّينُ ٱلْقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ﴾
“"All that you worship instead of God is nothing but [empty] names which you have invented - you and your forefathers- [and] for which God has bestowed no warrant from on high. Judgment [as to what is right and what is wrong] rests with God alone-[and] He has ordained that you should worship nought but Him: this is the [one] ever-true faith; but most people know it not”
{بانگەواز كردنی دوو هاوەڵەكەی بەندینخانە بۆ یەكخواپەرستی} [ مَا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِهِ إِلَّا أَسْمَاءً سَمَّيْتُمُوهَا أَنْتُمْ وَآبَاؤُكُمْ ] ئێوه هیچ شتێك ناپه‌رستن له غه‌یری خوای گه‌وره ته‌نها كۆمه‌ڵێك ناو نه‌بێت كه ئێوه خۆتان و باوك و باپیرانتان ناوتان ناوه [ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ بِهَا مِنْ سُلْطَانٍ ] خوای گه‌وره هیچ به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ناوانه‌و په‌رستنی ئه‌و شتانه نه‌ناردۆته خواره‌وه، (هه‌موو ئه‌و دار‌و به‌ردانه‌ى كه ده‌په‌رسترێن و خه‌ڵكى ده‌چنه سه‌ریان و هه‌ر یه‌كه‌یان ناوێكى هه‌یه هه‌مووى خه‌ڵكى خۆیان ناویان ناون و هیچ به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر نیه) [ إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ] حوكم و بڕیاردان ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌یه [ أَمَرَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ ] خوای گه‌وره فه‌رمانی كردووه كه هیچ كه‌سێك نه‌په‌رستن ته‌نها خوای گه‌وره نه‌بێ به‌تاك و ته‌نهاو شه‌ریكی بۆ دانه‌نێن [ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ ] ئا ئه‌مه دینی ڕاست و دامه‌زراوه كه خواى گه‌وره به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر ناردۆته خواره‌وه‌و فه‌رمانى پێكردووه [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (٤٠) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م شته نازانن.