Yusuf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰصَىٰحِبَىِ ٱلسِّجْنِ أَمَّآ أَحَدُكُمَا فَيَسْقِى رَبَّهُۥ خَمْرًۭا ۖ وَأَمَّا ٱلْءَاخَرُ فَيُصْلَبُ فَتَأْكُلُ ٱلطَّيْرُ مِن رَّأْسِهِۦ ۚ قُضِىَ ٱلْأَمْرُ ٱلَّذِى فِيهِ تَسْتَفْتِيَانِ ﴾
“"[And now,] O my companions in imprisonment, [I shall tell you the meaning of your dreams:] as for one of you two, he will [again] give his lord [the King] wine to drink; but as for the other, he will be crucified, and birds will eat off his head. [But whatever be your future,] the matter on which you have asked me to enlighten you has been decided [by God]."”
{لێكدانەوەی خەونی دوو هاوەڵەكەی بەندینخانە} [ يَا صَاحِبَيِ السِّجْنِ أَمَّا أَحَدُكُمَا فَيَسْقِي رَبَّهُ خَمْرًا ] دوای ئه‌وه‌ی باسی ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی بۆ كردن ئینجا لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌یان بۆ ده‌كات و فه‌رمووى: ئه‌ی هه‌ردوو هاوه‌ڵه‌كه‌ی به‌ندینخانه‌م: یه‌كێك له ئێوه ئه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئیشه‌كه‌ی پێشتری و مه‌ی بۆ پاشا ئه‌گرێته‌وه‌و پێی ئه‌به‌خشێ [ وَأَمَّا الْآخَرُ فَيُصْلَبُ ] وه ئه‌وه‌ی تریشیان كه نانه‌واكه‌یه له خاچ ئه‌درێ و ئه‌كوژرێ [ فَتَأْكُلُ الطَّيْرُ مِنْ رَأْسِهِ ] ئه‌و كاته باڵنده له‌سه‌ری ئه‌خوات [ قُضِيَ الْأَمْرُ الَّذِي فِيهِ تَسْتَفْتِيَانِ (٤١) ] وتراوه خه‌ونیان نه‌بینیوه‌و ویستویانه تاقی بكه‌نه‌وه‌و كه بۆى لێكدانه‌وه وتیان درۆمان كرد‌و خه‌ونمان نه‌بینیوه، یوسفیش - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: ئه‌و خه‌ونه‌ی كه ئێوه پرسیارتان لێی كرد بڕیاری له‌سه‌ر دراو به‌و شێوازه ئه‌بێت و كۆتایى هات.