Yusuf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قَالَ تَزْرَعُونَ سَبْعَ سِنِينَ دَأَبًۭا فَمَا حَصَدتُّمْ فَذَرُوهُ فِى سُنۢبُلِهِۦٓ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّمَّا تَأْكُلُونَ ﴾
“[Joseph] replied: "You shall sow for seven years as usual; but let all [the grain] that you harvest remain [untouched] in its ear, excepting only a little, whereof you may eat:”
{لێكدانەوەی خەونەكەی پاشا} [ قَالَ تَزْرَعُونَ سَبْعَ سِنِينَ دَأَبًا ] یوسف - صلی الله علیه وسلم - سه‌رزه‌نشتى نه‌كرد كه بۆچى منت له یاد كرد به‌ڵكو خه‌ونه‌كه‌ى بۆ لێكدایه‌وه‌و فه‌رمووی: حه‌وت ساڵی یه‌ك له دوای یه‌ك ئێوه كشتوكاڵ ئه‌كه‌ن [ فَمَا حَصَدْتُمْ فَذَرُوهُ فِي سُنْبُلِهِ ] ئه‌وه‌ی كه به‌رهه‌می دێنن ئه‌وه له‌ناو گوڵه گه‌نمه‌كاندا بیهێڵنه‌وه‌و لێكی جیا مه‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تێكنه‌چێت [ إِلَّا قَلِيلًا مِمَّا تَأْكُلُونَ (٤٧) ] ته‌نها كه‌مێك نه‌بێ له‌وه‌ی كه ئه‌یخۆن، واته: لێكدانه‌وه‌ى خه‌وه‌كه‌ی به‌وه بۆیان كرد حه‌وت مانگا قه‌ڵه‌وه‌كه به حه‌وت ساڵ كه پیت و به‌ره‌كه‌ت ئه‌بێ، وه حه‌وت مانگا لاوازه‌كه به حه‌وت ساڵ كه وشكه‌ساڵی و نه‌بوونی ئه‌بێت.