Yusuf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَمَّا جَهَّزَهُم بِجَهَازِهِمْ قَالَ ٱئْتُونِى بِأَخٍۢ لَّكُم مِّنْ أَبِيكُمْ ۚ أَلَا تَرَوْنَ أَنِّىٓ أُوفِى ٱلْكَيْلَ وَأَنَا۠ خَيْرُ ٱلْمُنزِلِينَ ﴾
“And when he had provided them with their provisions, he said: "[When you come here next,] bring unto me that brother of yours from your father's side. Do you not see that I have given [you] full measure and have been the best of hosts?”
[ وَلَمَّا جَهَّزَهُمْ بِجَهَازِهِمْ ] كاتێك ئه‌وه‌ی كه داوایان كرد له خواردن و پێویستی سه‌فه‌ره‌كه‌یان بۆی ئاماده كردن و پێی به‌خشین [ قَالَ ائْتُونِي بِأَخٍ لَكُمْ مِنْ أَبِيكُمْ ] دوای ئه‌وه‌ی كه ڕووداو و به‌سه‌رهاتی خۆیان بۆ یوسف گێڕایه‌وه كه برایه‌كیان له ماڵ به‌جێ هێشتووه یوسف - صلی الله علیه وسلم - داوای لێ كردن كه ئه‌مجاره هاتنه‌وه ئه‌و برایه‌ی ترتان كه له باوكتانه‌و له دایكتان نیه كه بنیامینی برای یوسف خۆی بوو وتی: له‌گه‌ڵ خۆتاندا بیهێنن [ أَلَا تَرَوْنَ أَنِّي أُوفِي الْكَيْلَ ] ئایا نابینن كه من چه‌ند به‌ته‌واوی شتم پێتان داوه (هانى دان بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه) [ وَأَنَا خَيْرُ الْمُنْزِلِينَ (٥٩) ] وه كه له لای من دابه‌زیون چه‌ندێ چاكه‌م له‌گه‌ڵدا كردوون و ڕێزی میوانداریم لێ گرتوون.