Yusuf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قَالَ لَنْ أُرْسِلَهُۥ مَعَكُمْ حَتَّىٰ تُؤْتُونِ مَوْثِقًۭا مِّنَ ٱللَّهِ لَتَأْتُنَّنِى بِهِۦٓ إِلَّآ أَن يُحَاطَ بِكُمْ ۖ فَلَمَّآ ءَاتَوْهُ مَوْثِقَهُمْ قَالَ ٱللَّهُ عَلَىٰ مَا نَقُولُ وَكِيلٌۭ ﴾
“Said [Jacob]: "I will not send him with you until you give me a solemn pledge, before God, that you will indeed bring him back unto me, unless you yourselves be encompassed [by death]!" And when they had given him their solemn pledge, [Jacob] said: "God is witness to all that we say!"”
[ قَالَ لَنْ أُرْسِلَهُ مَعَكُمْ حَتَّى تُؤْتُونِ مَوْثِقًا مِنَ اللَّهِ ] یه‌عقوب - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: كوڕه‌كه‌م له‌گه‌ڵتاندا نانێرم تا به‌ڵێنێكم نه‌ده‌نێ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه، واته: سوێند نه‌خۆن به خوای گه‌وره كه ئه‌یپارێزن [ لَتَأْتُنَّنِي بِهِ ] كه بردتان له‌گه‌ڵ خۆتاندا كوڕه‌كه‌م بۆ بگه‌ڕێننه‌وه [ إِلَّا أَنْ يُحَاطَ بِكُمْ ] ئیلا ئه‌گه‌ر هاتوو تووشی به‌ڵایه‌ك بوون وه هه‌موتان تیاچوون ئه‌و كاته ئه‌ویش له‌گه‌ڵتاندا تیا بچێ ده‌سه‌ڵاتتان نه‌بێ ئه‌وه ئه‌بێته عوزر بۆتان [ فَلَمَّا آتَوْهُ مَوْثِقَهُمْ ] كاتێك كه سوێندیان خوارد به خوای گه‌وره كه ئه‌یپارێزن و ئه‌هێننه‌وه [ قَالَ اللَّهُ عَلَى مَا نَقُولُ وَكِيلٌ (٦٦) ] وتی: ئه‌وه‌ی كه ئێمه ئه‌یڵێین خوای گه‌وره چاودێره به‌سه‌رمانه‌وه هیچ شتێكی لێ ناشاردرێته‌وه (یه‌عقوب - صلی الله علیه وسلم - ناچار بوو له‌گه‌ڵیاندا بینێرێت بۆ ئه‌وه‌ى خواردن بێننه‌وه).