Ar-Ra'd • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَسَالَتْ أَوْدِيَةٌۢ بِقَدَرِهَا فَٱحْتَمَلَ ٱلسَّيْلُ زَبَدًۭا رَّابِيًۭا ۚ وَمِمَّا يُوقِدُونَ عَلَيْهِ فِى ٱلنَّارِ ٱبْتِغَآءَ حِلْيَةٍ أَوْ مَتَٰعٍۢ زَبَدٌۭ مِّثْلُهُۥ ۚ كَذَٰلِكَ يَضْرِبُ ٱللَّهُ ٱلْحَقَّ وَٱلْبَٰطِلَ ۚ فَأَمَّا ٱلزَّبَدُ فَيَذْهَبُ جُفَآءًۭ ۖ وَأَمَّا مَا يَنفَعُ ٱلنَّاسَ فَيَمْكُثُ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ كَذَٰلِكَ يَضْرِبُ ٱللَّهُ ٱلْأَمْثَالَ ﴾
“[Whenever] He sends down water from the sky, and [once-dry] river-beds are running high according to their measure, the stream carries scum on its surface; and, likewise, from that [metal] which they smelt in the fire in order to make ornaments or utensils, [there rises] scum. In this way does God set forth the parable of truth and falsehood: for, as far as the scum is concerned, it passes away as [does all] dross; but that which is of benefit to man abides on earth. In this way does God set forth the parables”
{نمونه‌ی حه‌ق و باتڵ} [ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَسَالَتْ أَوْدِيَةٌ بِقَدَرِهَا ] ئه‌و خوایه‌ی كه له ئاسمانه‌وه بارانی بۆ دابه‌زاندوون وه دۆڵه‌كان به‌ئه‌ندازه‌ی خۆیان ئه‌و ئاوه وه‌رئه‌گرن، ته‌شبیهی دابه‌زینی قورئانی كردووه به باران وه دڵه‌كانیش به‌و دۆڵانه، دڵی وا هه‌یه به‌ته‌واوى قورئان و حه‌ق وه‌رئه‌گرێ، وه هه‌یه كه‌متر وه‌ریئه‌گرێ [ فَاحْتَمَلَ السَّيْلُ زَبَدًا رَابِيًا ] وه ئه‌و لافاوه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا له بانه‌وه له شوێنی به‌رزه كه‌فی سپی هه‌ڵگرتووه كه هیچ سوودێكی تیا نیه‌و دواتر ئه‌ڕوات و نامێنێت، ئه‌مه نموونه‌یه‌ك، [ وَمِمَّا يُوقِدُونَ عَلَيْهِ فِي النَّارِ ابْتِغَاءَ حِلْيَةٍ ] وه ئه‌و شتانه‌ی كه ئاگری بۆ ئه‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌یتاوێننه‌وه وه‌كو زێڕو زیو و ئاسن و ئه‌وانه بۆ ئه‌وه‌ی كه خشڵتان لێی ده‌ست بكه‌وێ و خۆتانی پێ بڕازێننه‌وه [ أَوْ مَتَاعٍ ] یاخود قاپ و ئامێره‌كانی لێ دروست بكه‌ن له مس و قوڕقوشم و بابه‌ته‌كانی تر [ زَبَدٌ مِثْلُهُ ] ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه زه‌به‌دو كه‌فێكی هه‌یه‌و سه‌رئه‌كه‌وێ و هیچ سوودێكی تیا نیه‌و پیسه‌و فڕێ ئه‌درێ [ كَذَلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ الْحَقَّ وَالْبَاطِلَ ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره نموونه‌ی حه‌ق و باتڵ دێنێته‌وه، حه‌قه‌كه ئاوه‌كه‌یه‌و باتڵه‌كه كه‌فه‌كه‌یه، حه‌قه‌كه زێڕو زیوه‌كه‌یه‌و باتڵه‌كه كه‌فه‌كه‌یه، به‌هه‌مان شێوه حه‌قه‌كه ئیسلام و ئیمانه‌و باتڵه‌كه‌ش كوفر‌و بێباوه‌ڕییه [ فَأَمَّا الزَّبَدُ فَيَذْهَبُ جُفَاءً ] كه‌فی سه‌ر ده‌ریاكه‌و سه‌ر ئاگره‌كه ئه‌ڕوات و نامێنێ، یان وشك ئه‌بێته‌وه‌و ئه‌وه‌ی تریش خۆیان فڕێی ئه‌ده‌ن [ وَأَمَّا مَا يَنْفَعُ النَّاسَ ] به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه سوود به خه‌ڵكی ئه‌گه‌یه‌نێ كه ئاوه پاكه‌كه‌یه یاخود زێڕو زیوه‌كه‌یه [ فَيَمْكُثُ فِي الْأَرْضِ ] ئاوه پاكه‌كه له زه‌وی ئه‌مێنێته‌وه‌و ئه‌ڕواته ناخی زه‌ویه‌وه‌و زه‌وی سوودی لێ ئه‌بینێ، زێڕو زیوه‌كه‌یش خه‌ڵكی سوودى لێ ده‌بینێ، ئه‌وه نموونه‌ی باوه‌ڕدارو بێباوه‌ڕه [ كَذَلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ الْأَمْثَالَ (١٧) ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره نموونه ئه‌هێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه تێ بگه‌ن.