Ar-Ra'd • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا نَأْتِى ٱلْأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا ۚ وَٱللَّهُ يَحْكُمُ لَا مُعَقِّبَ لِحُكْمِهِۦ ۚ وَهُوَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ ﴾
“Have, then, they [who deny the truth] never yet seen how We visit the earth [with Our punishment], gradually depriving it of all that is best thereon? For, [when] God judges, there is no power that could repel His judgment: and swift in reckoning is He!”
{كه‌مكردنی زه‌وی } [ أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّا نَأْتِي الْأَرْضَ نَنْقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا ] ئایا كافرانى مه‌ككه نابینن كه ئێمه زه‌وی كه‌م ئه‌كه‌ین و له لایه‌كانه‌وه ته‌سكی ئه‌كه‌ینه‌وه لێیان به‌وه‌ی كه ڕۆژ به ڕۆژ دێ و شار فه‌تح ئه‌كرێ و ئه‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی موسڵمان و ژیان له‌وان ته‌سك ئه‌بێت، یاخود مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه به مردنی زانایان زه‌وی وێران و كاول ئه‌بێت، یاخود به زوڵم و سته‌می فه‌رمانڕه‌وایان زه‌وی وێران ئه‌بێت [ وَاللَّهُ يَحْكُمُ لَا مُعَقِّبَ لِحُكْمِهِ ] وه خوای گه‌وره خۆی بڕیار ئه‌دات وه كه‌س نیه له پاش بڕیاری خوای گه‌وره هیچ بڕیارێكی تر بدات و بڕیاری خوای گه‌وره هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه یان بیگۆڕێت [ وَهُوَ سَرِيعُ الْحِسَابِ (٤١) ] وه لێپرسینه‌وه‌ی خوای گه‌وره زۆر خێرایه.