Ibrahim • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ تُؤْتِىٓ أُكُلَهَا كُلَّ حِينٍۭ بِإِذْنِ رَبِّهَا ۗ وَيَضْرِبُ ٱللَّهُ ٱلْأَمْثَالَ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ ﴾
“yielding its fruit at all times by its Sustainer's leave. And [thus it is that] God propounds parables unto men,' so that they might bethink themselves [of the truth].”
[ تُؤْتِي أُكُلَهَا كُلَّ حِينٍ بِإِذْنِ رَبِّهَا ] هه‌موو كاتێك به‌رووبوومی خۆی ئه‌دات به ئیزنی خوای گه‌وره، وشه‌ی ته‌وحید هه‌موو كاتێك هانی خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌دات بۆ خێر‌و چاكه، یاخود چۆن دارخورما هه‌موو كات به‌رهه‌مى هه‌یه باوه‌ڕداریش وایه هه‌موو كات كرده‌وه‌ى چاكى به‌رز ده‌بێته‌وه [ وَيَضْرِبُ اللَّهُ الْأَمْثَالَ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ (٢٥) ] وه خوای گه‌وره به‌م شێوازه نموونه بۆ خه‌ڵكی ئه‌هێنێته‌وه به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه.