Al-Israa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَكُلَّ إِنسَٰنٍ أَلْزَمْنَٰهُ طَٰٓئِرَهُۥ فِى عُنُقِهِۦ ۖ وَنُخْرِجُ لَهُۥ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ كِتَٰبًۭا يَلْقَىٰهُ مَنشُورًا ﴾
“And every human being's destiny have We tied to his neck; and on the Day of Resurrection We shall bring forth for him a record which he will find wide open;”
[ وَكُلَّ إِنْسَانٍ أَلْزَمْنَاهُ طَائِرَهُ فِي عُنُقِهِ ] (طَائِرَ) واته: كرده‌وه‌ی مرۆڤـ له چاكه یان له خراپه، وه هه‌موو مرۆڤێكیش له ڕۆژی قیامه‌ت كرده‌وه‌ی خۆی له چاكه یان له خراپه له گه‌رده‌نیایه‌تی، له سه‌رده‌مى نه‌زانى و نه‌فامیدا عه‌ره‌ب كارێكى گرنگیان هه‌بوایه بۆ ئه‌نجامدانى باوه‌ڕیان به باڵنده هه‌بووه‌و باڵنده‌یان هه‌ڵده‌فڕاند بزانن به‌كام لاو ئاراسته‌دا ده‌ڕوات تا بزانن كاره‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن یان نا، به‌ختیان پێ ئه‌وت، به‌ڵام له ئیسلامدا ئه‌و شتانه نیه‌و باوه‌ڕ بوون پێى شه‌ریك دانانه بۆ خواى گه‌وره، له جیاتى ئه‌وه نوێژى (الإستخارة) هه‌یه [ وَنُخْرِجُ لَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ كِتَابًا يَلْقَاهُ مَنْشُورًا (١٣) ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیشدا كتاب و نامه‌ی كرده‌وه‌كانی بۆ ده‌رئه‌كه‌ین كه هه‌موو كرده‌وه‌كانی تیا نووسراوه‌ته‌وه‌و پارێزراوه، وه بۆی بڵاو ئه‌كرێته‌وه‌و وه‌ری ئه‌گرێت، وه پێی ئه‌وترێ: