Al-Israa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَا تَقْتُلُوا۟ ٱلنَّفْسَ ٱلَّتِى حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلْحَقِّ ۗ وَمَن قُتِلَ مَظْلُومًۭا فَقَدْ جَعَلْنَا لِوَلِيِّهِۦ سُلْطَٰنًۭا فَلَا يُسْرِف فِّى ٱلْقَتْلِ ۖ إِنَّهُۥ كَانَ مَنصُورًۭا ﴾
“And do not take any human being's life -[the life] which God has willed to be, sacred-otherwise than in [the pursuit of] justice. Hence, if anyone has been slain wrongfully, We have empowered the defender of his rights [to exact a just retribution]; but even so, let him not exceed the bounds of equity in [retributive] killing. [And as for him who has been slain wrongfully -] behold, he is indeed succoured [by God]!”
{خوێن نه‌رشتن به‌ناحه‌ق} [ وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ] وه ئه‌و نه‌فسه‌ی كه خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه بیكوژن ئێوه مه‌یكوژن ئیلا به حه‌ق نه‌بێ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك له دین هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه، یان كه‌سێك به ناحه‌ق بكوژێ، یان له دوای زه‌واجێكی شه‌رعی زینا بكات، ئه‌مه حاكمی موسڵمان بۆی هه‌یه بیانكوژێته‌وه نه‌ك خه‌ڵكى [ وَمَنْ قُتِلَ مَظْلُومًا ] وه هه‌ر كه‌سێك به سته‌ملێكراوی بكوژرێ [ فَقَدْ جَعَلْنَا لِوَلِيِّهِ سُلْطَانًا ] ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتمان به كه‌سوكاری ئه‌و كوژراوه به‌خشیوه به‌سه‌ر بكوژه‌كه‌داو ئه‌توانێ داواى كوشتنه‌وه‌ى له حاكم بكات و بڵێ بیكوژه‌وه، یان ئه‌توانێ لێی ببورێ، یان ئه‌توانێ پاره‌ی لێ وه‌ربگرێ [ فَلَا يُسْرِفْ فِي الْقَتْلِ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر كوشتیشیه‌وه با زیادڕه‌وی نه‌كات له كوشتندا به‌وه‌ی كه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا بیكوژێ، یاخود گوێ و لووتى ببڕێت و لاشه‌ى بشێوێنێت، یاخود كه‌سوكاره‌كه‌ی بكوژێته‌وه با وا نه‌كه‌ن [ إِنَّهُ كَانَ مَنْصُورًا (٣٣) ] ئه‌وه‌ی كه كه‌سوكاری كوژراوه‌كه‌یه خوای گه‌وره سه‌ری ئه‌خات وه پشتیوانێتی.