Al-Israa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِذَا قَرَأْتَ ٱلْقُرْءَانَ جَعَلْنَا بَيْنَكَ وَبَيْنَ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْءَاخِرَةِ حِجَابًۭا مَّسْتُورًۭا ﴾
“But [thus it is:] whenever thou recitest the Qur'an, We place an invisible barrier between thee and those who will not believe in the life to come: -”
[ وَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ جَعَلْنَا بَيْنَكَ وَبَيْنَ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ حِجَابًا مَسْتُورًا (٤٥) ] وه كاتێك كه قورئانی پیرۆزت خوێنده‌وه له نێوان تۆ و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان به قیامه‌ت نیه وه پشت له قورئان خوێندنی تۆ ئه‌كه‌ن په‌رده‌یه‌ك دائه‌نێین كه لێكتان جیا بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌بیستن و نه‌تبینن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شایه‌نی هیدایه‌ت نین، كاتێك كه (تَبَّتْ يَدَا أبِي لَهَبٍ) دابه‌زى (ئوم جه‌میل)ى خێزانى (ئه‌بو له‌هه‌ب) هات بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - وه (ئه‌بو به‌كر)یش دانیشتبوو له‌وه ترسا كه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - ببینێت و قسه‌ى پێ بڵێت، وتى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - ئه‌مه ئافره‌تێكى جوێنفرۆشه بۆ لێره ناڕۆیت، فه‌رمووى: (نامبینێت و ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه)، ئه‌ویش هات به‌ڵام نه‌یبینى و گه‌ڕایه‌وه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: (به‌رده‌وام فریشته‌یه‌ك به باڵى دایپۆشیبووم).