Al-Israa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ ٱلْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُۥ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُۥٓ ۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًۭا ﴾
“Those [saintly beings] whom they invoke are themselves striving to obtain their Sustainer's favour - [even] those among them who are closest [to Him] - hoping for His grace and dreading His chastisement: for, verily, thy Sustainer's chastisement is something to beware of!”
[ أُولَئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ ] هه‌ندێك له عه‌ره‌ب هه‌ندێك جنیان ده‌په‌رست، جنییه‌كان موسڵمان ببوون و مرۆڤه‌كانیش نه‌یانده‌زانى ئه‌وان موسڵمان بوونه‌و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر په‌رستنیان خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێوه جگه له خوای گه‌وره دوعایان لێ ئه‌كه‌ن و لێیان ئه‌پاڕێنه‌وه‌و عیباده‌تیان بۆ ئه‌كه‌ن و ئه‌یانپه‌رستن وه‌كو مه‌لائیكه‌ت و عیسى و عوزێرو پیاوچاكان ئه‌وانه خۆیان هه‌ر هۆكارێك باش بێت و هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك چاك بێت و به خوای گه‌وره‌یان بگه‌یه‌نێت و له خوای گه‌وره‌یان نزیك بكاته‌وه ئه‌و هۆكارانه ئه‌گرنه به‌ر بۆ خۆ نزیك كردنه‌وه له خوای گه‌وره [ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ ] وه به ئومێدی ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ن وه له سزای خوای گه‌وره ئه‌ترسێن، ئیتر بۆ ئێوه ئه‌وان ئه‌په‌رستن و به‌تاك و ته‌نها خوا ناپه‌رستن (ئومێد بوون به خوا هانت ده‌دات له‌سه‌ر چاكه، وه ترسان له خوا ده‌تگه‌ڕێنێته‌وه له خراپه، بۆیه عیباده‌ت به‌بێ ئه‌م دوانه ته‌واو نیه) [ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا (٥٧) ] به‌دڵنیایى سزای خوای گه‌وره شایه‌نی ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی حه‌زه‌ری لێ بكات و خۆی لێ بپارێزێ.