Al-Israa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَا مَنَعَنَآ أَن نُّرْسِلَ بِٱلْءَايَٰتِ إِلَّآ أَن كَذَّبَ بِهَا ٱلْأَوَّلُونَ ۚ وَءَاتَيْنَا ثَمُودَ ٱلنَّاقَةَ مُبْصِرَةًۭ فَظَلَمُوا۟ بِهَا ۚ وَمَا نُرْسِلُ بِٱلْءَايَٰتِ إِلَّا تَخْوِيفًۭا ﴾
“And nothing has prevented Us from sending [this message, like the earlier ones,] with miraculous signs [in its wake], save [Our knowledge] that the people of olden times [only too often] gave the lie to them: thus, We provided for [the tribe of] Thamud the she-camel as a light-giving portent, and they sinned against it. And never did We send those signs for any other purpose than to convey a warning.”
[ وَمَا مَنَعَنَا أَنْ نُرْسِلَ بِالْآيَاتِ إِلَّا أَنْ كَذَّبَ بِهَا الْأَوَّلُونَ ] خه‌ڵكی مه‌ككه داوایان له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - كرد كه كێوی صه‌فایان بۆ بكات به ئاڵتوون، وه شاخه‌كانیان بۆ لادا تا زه‌رعاتی لێ بكه‌ن، جبریل هات فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێی وه‌ڵامیان ناده‌ینه‌وه‌و داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ناكه‌ین و دوایان ده‌خه‌ین، وه ئه‌گه‌ر ویستت لێیه ئێستا داواكاریه‌كانیان بۆ جێبه‌جێ ئه‌كه‌ین به‌ڵام ئیمان نه‌هێنن یه‌كسه‌ر سزایان ئه‌ده‌ین و له‌ناویان ده‌ده‌ین وه‌كو چۆن ئوممه‌تانى پێشوو له‌ناوچوون، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: نه‌خێر به‌ڵكو په‌له‌یان لێ ناكه‌ین و له‌ناویان مه‌به‌ن، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: وه هیچ شتێك ڕێگری له ئێمه ناكات كه سزایان بۆ بنێرین و زۆر ئاسانه لامان ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه ئوممه‌تانى پێشوو ئه‌و موعجیزانه‌ى كه داوایان كرد بۆمان ئه‌نجامدان كه به درۆیان زانی ئه‌و كاته خوای گه‌وره په‌له ئه‌كات له سزادانیان و مۆڵه‌تیان نادات وه سوننه‌تی خوای گه‌وره له‌ناو خه‌ڵكیدا به‌م شێوازه‌یه، ئه‌گه‌ر داواكاریه‌كانى ئێوه‌یش ئه‌نجام بده‌ین و ئیمان نه‌هێنن په‌له ده‌كه‌ین له سزادانى ئێوه‌یشدا [ وَآتَيْنَا ثَمُودَ النَّاقَةَ مُبْصِرَةً فَظَلَمُوا بِهَا ] وه قه‌ومی ثهمودیش داواى موعجیزه‌یان كرد‌و ئه‌و حوشتره‌مان له‌و تاوێره بۆ ده‌ركردن كه به چاوی خۆیان بینیان به‌ڵام نكوڵیان كرد‌و ئیمانیان نه‌هێناو سه‌ریانبڕی و سته‌میان كرد‌و خواى گه‌وره‌یش له‌ناوى بردن [ وَمَا نُرْسِلُ بِالْآيَاتِ إِلَّا تَخْوِيفًا (٥٩) ] وه ئێمه نیشانه‌و موعجیزه‌كانى خۆمان نانێرین له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران ته‌نها بۆ ترساندنی ئه‌و كه‌سانه نه‌بێ كه پێغه‌مبه‌ران به درۆ ئه‌زانن.