Al-Israa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱسْتَفْزِزْ مَنِ ٱسْتَطَعْتَ مِنْهُم بِصَوْتِكَ وَأَجْلِبْ عَلَيْهِم بِخَيْلِكَ وَرَجِلِكَ وَشَارِكْهُمْ فِى ٱلْأَمْوَٰلِ وَٱلْأَوْلَٰدِ وَعِدْهُمْ ۚ وَمَا يَعِدُهُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ إِلَّا غُرُورًا ﴾
“Entice, then, with thy voice such of them as thou canst, and bear upon them with all thy horses and all thy men, and be their partner in [all sins relating to] worldly goods and children, and hold out [all manner of] promises to them: and [they will not know that] whatever Satan promises them is but meant to delude the mind.”
[ وَاسْتَفْزِزْ مَنِ اسْتَطَعْتَ مِنْهُمْ بِصَوْتِكَ ] وه گومڕایان بكه‌و له ڕێى راست ده‌ریانبكه وه بیانترسێنه به ده‌نگه‌كه‌ت، واته: به وه‌سوه‌سه‌كه‌ت، یاخود به گۆرانی، یان هه‌ر كه‌سێك بانگه‌وازى خه‌ڵكى بكات بۆ سه‌رپێچى خواى گه‌وره [ وَأَجْلِبْ عَلَيْهِمْ بِخَيْلِكَ وَرَجِلِكَ ] وه به سواری و به پیاده دیسانه‌وه خه‌ڵكی گومڕا بكه‌و بۆیان بڕۆ و زاڵ به به‌سه‌ریاندا [ وَشَارِكْهُمْ فِي الْأَمْوَالِ ] وه به‌شداریان بكه له ماڵدا، به‌شداری كردن له ماڵدا به‌وه‌ی كه وایان لێ بكه له ڕێی حه‌رامدا ماڵ په‌یدا بكه‌ن وه‌كو دزی و ڕیبا، وه له حه‌رامدا سه‌رفی بكه‌ن [ وَالْأَوْلَادِ ] وه به‌شداریان بكه له مناڵیشیاندا به‌وه‌ی كه مناڵیان به زینا ببێ و تووشی زینایان بكه، یاخود ناوی بنێن به عه‌بدی غه‌یری خوای گه‌وره، وه‌كو به‌ناوی (عبداللات و عبدالعزی) و ئه‌وانه‌وه ناوى منداڵه‌كانیان بنێن، وه ئه‌وانه‌ی كه مناڵه‌كانیان ئه‌كوشت له ترسی برسێتی و كچیان زینده به‌چاڵ ئه‌كرد یان منداڵیان كافر ئه‌كرد هه‌مووى شه‌یتان واى لێ ده‌كردن [ وَعِدْهُمْ وَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلَّا غُرُورًا (٦٤) ] وه به‌ڵێنیان پێ بده وه وه‌عدو به‌ڵێنی شه‌یتان ته‌نها له خشته بردنه‌و هیچ حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌كی نیه.