Al-Israa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِذَا مَسَّكُمُ ٱلضُّرُّ فِى ٱلْبَحْرِ ضَلَّ مَن تَدْعُونَ إِلَّآ إِيَّاهُ ۖ فَلَمَّا نَجَّىٰكُمْ إِلَى ٱلْبَرِّ أَعْرَضْتُمْ ۚ وَكَانَ ٱلْإِنسَٰنُ كَفُورًا ﴾
“And whenever danger befalls you at sea, all those (powers] that you are wont to invoke forsake you, [and nothing remains for you] save Him: but as soon as He has brought you safe ashore, you turn aside [and forget Him]-for, indeed, bereft of all gratitude is man!”
{بێ وەفایی هاوبەشبڕیاردەران} [ وَإِذَا مَسَّكُمُ الضُّرُّ فِي الْبَحْرِ ] وه كاتێك كه له‌ناو ده‌ریادا تووشی زیانێك ئه‌بن و مه‌ترسی نقوم بوونتان ببێ [ ضَلَّ مَنْ تَدْعُونَ إِلَّا إِيَّاهُ ] ئه‌وانه‌ی كه له كاتی خۆشی‌دا دوعاتان لێیان ئه‌كردو لێیان ئه‌پاڕانه‌وه له خواكانتان هه‌موویان ئه‌ڕۆن و نامێنن و فریاتان ناكه‌ون و به دڵسۆزى به ته‌نها له خواى گه‌وره ده‌پاڕێنه‌وه، چونكه ده‌زانن ته‌نها خواى گه‌وره ده‌توانێت رزگارتان بكات [ فَلَمَّا نَجَّاكُمْ إِلَى الْبَرِّ أَعْرَضْتُمْ ] به‌ڵام كاتێك كه خوای گه‌وره ڕزگارتان ئه‌كات وه ئه‌تانگه‌یه‌نێته وشكانی ئه‌و كاته پشت ئه‌كه‌نه‌وه له خواپه‌رستی و دوعا ئه‌كه‌نه‌وه له خواكانی خۆتان و ئه‌وان ئه‌په‌رستنه‌وه [ وَكَانَ الْإِنْسَانُ كَفُورًا (٦٧) ] به‌ڕاستی مرۆڤ زۆر كوفرانه‌ی نیعمه‌تی خوای گه‌وره ئه‌كات.