Al-Israa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِن كَادُوا۟ لَيَفْتِنُونَكَ عَنِ ٱلَّذِىٓ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ لِتَفْتَرِىَ عَلَيْنَا غَيْرَهُۥ ۖ وَإِذًۭا لَّٱتَّخَذُوكَ خَلِيلًۭا ﴾
“AND,. behold, they [who have gone astray] endeavour to tempt thee away from all [the truth] with which We have inspired thee, [O Prophet,] with a view to making thee invent something else in Our name - in which case they would surely have made thee their friend!”
{هەوڵە شكستخواردووەكانی هاوبەشبڕیاردەران} [ وَإِنْ كَادُوا لَيَفْتِنُونَكَ عَنِ الَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ ] وه‌فدى (سه‌قیف) هاتن وتیان ئه‌ى محمد - صلى الله عليه وسلم - ئێمه موسڵمان ده‌بین به‌ڵام ساڵێك واز له خوایه‌كه‌مان بێنه‌و مه‌یشكێنه‌و با خه‌ڵكى قوربانى بۆ بكه‌ن، پێغه‌مبه‌ریش له سوربوونى له‌سه‌ر موسڵمان بوونى خه‌ڵكى به دڵیدا هات كه رازى بێت، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - نزیك بوو ئه‌وان فێڵت لێ بكه‌ن وه داوات لێ بكه‌ن بچیته سه‌ر دینه‌كه‌ی ئه‌وان و له‌وه‌ت لاده‌ن كه به وه‌حی بۆمان ناردوویت [ لِتَفْتَرِيَ عَلَيْنَا غَيْرَهُ ] به‌وه‌ی شتێكی تر بڵێی جگه له‌وه‌ی كه بۆمان ناردوویت [ وَإِذًا لَاتَّخَذُوكَ خَلِيلًا (٧٣) ] ئه‌و كاته تۆیان ئه‌كرد به خۆشه‌ویستی خۆیان ئه‌گه‌ر شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بكه‌وتیتایه.