Al-Israa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ عَسَىٰ رَبُّكُمْ أَن يَرْحَمَكُمْ ۚ وَإِنْ عُدتُّمْ عُدْنَا ۘ وَجَعَلْنَا جَهَنَّمَ لِلْكَٰفِرِينَ حَصِيرًا ﴾
“Your Sustainer may well show mercy unto you; but if you revert [to sinning], We shall revert [to chastising you]. And [remember this:] We have ordained that [in the hereafter] hell shall close upon all who deny the truth.”
[ عَسَى رَبُّكُمْ أَنْ يَرْحَمَكُمْ ] به‌دڵنیایی ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره‌و ته‌وبه بكه‌ن ئه‌وا خوای گه‌وره ڕه‌حمتان پێ ئه‌كات و دوژمنتان له كۆڵ ده‌كاته‌وه [ وَإِنْ عُدْتُمْ عُدْنَا ] وه ئه‌گه‌ر بۆ جاری سێیه‌میش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خراپه‌كاری ئه‌وا ئێمه‌ش سزاتان ئه‌ده‌ین و دوژمن به‌سه‌رتاندا زاڵ ئه‌كه‌ین (كه‌واته گه‌وره‌ترین هۆكارى زاڵ بوونى دوژمن و داگیر كردنى وڵات بریتیه له تاوان و سه‌رپێچى، وه گه‌وره‌ترین هۆكارى له كۆڵكردنه‌وه‌ى دوژمن و زاڵ بوون به‌سه‌ریاندا و سه‌ربه‌خۆیى و رزگارى بریتیه له ته‌وبه كردن و گه‌ڕانه‌وه بۆ لاى خواى گه‌وره) [ وَجَعَلْنَا جَهَنَّمَ لِلْكَافِرِينَ حَصِيرًا (٨) ] وه دۆزه‌خیشمان داناوه بۆ كافران كه له دۆزه‌خدا گه‌مارۆ بدرێن و به‌ند بكرێن.