Al-Israa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِذَآ أَنْعَمْنَا عَلَى ٱلْإِنسَٰنِ أَعْرَضَ وَنَـَٔا بِجَانِبِهِۦ ۖ وَإِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ كَانَ يَـُٔوسًۭا ﴾
“for [it often happens that] when We bestow Our blessings upon man, he turns away and arrogantly keeps aloof [from any thought of Us]; and when evil fortune touches him, he abandons all hope.”
[ وَإِذَا أَنْعَمْنَا عَلَى الْإِنْسَانِ أَعْرَضَ ] وه كاتێك كه نیعمه‌تی خۆمان بڕژێنین به‌سه‌ر مرۆڤدا وه‌ك له‌شساغی و ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌و پشت له شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره ئه‌كات [ وَنَأَى بِجَانِبِهِ ] وه ڕووی خۆی و لایه‌كانی وه‌رئه‌گێڕێ و پشت ئه‌كات له شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره [ وَإِذَا مَسَّهُ الشَّرُّ كَانَ يَئُوسًا (٨٣) ] به‌ڵام كاتێك تووشی خراپه‌یه‌ك بێت وه‌كو نه‌خۆشی و هه‌ژاری ئه‌و كاته زۆر بێ ئومێد ئه‌بێ له ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره.