Al-Israa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَيَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلرُّوحِ ۖ قُلِ ٱلرُّوحُ مِنْ أَمْرِ رَبِّى وَمَآ أُوتِيتُم مِّنَ ٱلْعِلْمِ إِلَّا قَلِيلًۭا ﴾
“AND THEY will ask thee about [the nature of] divine inspiration. Say: "This inspiration [comes] at my Sustainer's behest; and [you cannot understand its nature, O men, since] you have been granted very little of [real] knowledge."”
{كەس نازانێت حەقیقەتی روح چییەو چۆنە} [ وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الرُّوحِ قُلِ الرُّوحُ مِنْ أَمْرِ رَبِّي ] (عبدالله¬ى كوڕى مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - له‌ناو كێڵگه‌یه‌ك ده‌ڕۆیشتین له مه‌دینه، كه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - خۆى دابووه سه‌ر لقه دارێكدا، به لاى كۆمه‌ڵێك جوله‌كه تێپه‌ڕى، هه‌ندێكیان وتیان پرسیارى لێ بكه‌ن سه‌باره‌ت به روح، وه هه‌ندێكیان وتیان پرسیارى لێ مه‌كه‌ن نه‌وه‌كو شتێك بڵێت پێتان ناخۆش بێت، پرسیاریان لێ كرد ده‌رباره‌ى روح و وتیان ئه‌ى محمد - صلى الله عليه وسلم - روح چیه؟ ده‌فه‌رمێت به‌رده‌وام خۆى دابوو به‌سه‌ر داره‌كه گومانم ده‌برد وه‌حى بۆ دابه‌زێت، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو خوێندیه‌وه، هه‌ندێكیان وتیان: وتمان پرسیارى لێ مه‌كه‌ن، واته: ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی روح و حه‌قیقه‌تی روح چیه؟ بڵێ: روح كاری خوای گه‌وره‌یه‌و خوای گه‌وره خۆی نه‌بێ كه‌س نازانێ حه‌قیقه‌تی روح چیه‌و چۆنه، ئه‌م ئایه‌ته له مه‌ككه‌یش دابه‌زیوه كه قوڕه‌یش به جوله‌كه‌یان وت شتێكمان پێ بڵێن تا پرسیارى له محمد پێ بكه‌ین، ئه‌وانیش وتیان پرسیارى لێ بكه‌ن سه‌باره‌ت به روح، ئه‌وانیش پرسیاریان لێ كرد‌و خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو دواتریش له مه‌دینه دووباره دایبه‌زانده‌وه [ وَمَا أُوتِيتُمْ مِنَ الْعِلْمِ إِلَّا قَلِيلًا (٨٥) ] وه ئێوه له زانیاری شتێكی كه‌م نه‌بێ هیچتان پێ نه‌دراوه‌و نایزانن.